چیاکانی کوردستان لانکەی قارەمانانی ئازادین
جوتکار کاتۆ کە لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە گۆڕەپانی مێرگەزاری جیلۆ شەهیدبوو، یەک لەو گەریلایانەی ئازادی بوو کە بە واتادارترین شێوە ژیا.
جوتکار کاتۆ کە لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە گۆڕەپانی مێرگەزاری جیلۆ شەهیدبوو، یەک لەو گەریلایانەی ئازادی بوو کە بە واتادارترین شێوە ژیا.
قارەمانترین، ئازاترین، جوانترین، تێگەیشتووترین، ژیرترین و زاناترین گەنجانی کورد نیو سەدەیە لە پێناو ئازادی گەلی کورددا خۆیان بەخت دەکەن. وڵاتەکەیان بە خوێنی خۆیان ئاودێری دەکەن. ئەوانە بەنرخترین رۆڵەکانی گەلی کوردن، رەسەنترین نوێنەرانن.
ئەگەر ئێمە نامانەوێت لە بەردەم ئەو گیانبازانەدا بە شێوەیەکی تاوانبار بمێنینەوە، دەبێت نەک هەر لە بیریان نەکەین، هەروەها ژیانی ئەوان بۆ خۆمان بکەین بە پێوان و بنەمایەک. ئەگەر گەلی کورد رۆڵەکانی وەک ئەو کەسانەی بە ئەوینی ژیانی ئازادەوە بەخت دەکات وەک پێوانی ژیان قەبوڵ نەکات، مێژوو لێی خۆش نابێت.
سینان ئابی خەڵکی ئەلکێ و لە عەشیرەتی وڵاتپارێزی گەودا، لە ساڵی ١٩٩٧ لە سلۆپی لەدایکبوو. لە تەمەنێکی زۆر کەمدا تێکۆشانی ژیانی ناسی. ئەو منداڵەی لە کاتۆ دەرکەوت زوو گەورە بوو. لە پێشهاتەکانی دەوروبەری تێگەیشت و بیرکردنەوەی ئەوەی کە تاکە رێگە تێکۆشانە لە کەسایەتی خۆیدا جێگیری کرد. لەگەڵ گەورەبوون و زیاتر تێگەیشتنی بووە کەسێکی سەرهەڵدێر.
مامی سینان بە هۆی 'هاریکاریکردنی پەکەکە' لە زینداندابوو. خزم و کەسوکاریشی لە چیا هەبوون؛ پور، خاڵ و خوشکەزا و برازای ئەو.. واتە هەر زوو پەکەکە و رێبەر ئاپۆی ناسی. ئەو کێشەیەی وڵات کە لەناو بنەماڵە و دەوروبەرییەکانی باس دەکرا، چۆن و لەلایەن کێوە چارەسەر دەکرێت؟ رێبەر ئاپۆ لە لایەن کێوە لە زیندان ئازاد بکرایە؟ بەردەوام دەیویست ئەوە بکات و بەو ئامانجەوە گەورەبوو.
چیا رێگەی ژیانی ئازادە
هەر لە منداڵیەوە تاوی دایە بەرد و هەموو رۆژێک بە توڕەیی بەرامبەر بە دوژمن گەورە بوو، هەڵیدەکوتایە سەر زرێپۆشەکانی دوژمن. لەگەڵ گەورەبوونی دەوروبەری خۆی رێکدەخست و هەڤاڵانی خۆی لەو تێکۆشانەدا بە دەوری خۆیەوە کۆدەکردەوە. وەک چیایەک بەرامبەر خیانەت و کەمتەرخەمی وەستایەوە. لە خوێندنگەکانی سیستم ١١ ساڵ خوێندی، هەرگیز نەبووە کەسێک کە بەو جۆرەی ئەوان دەیانەوێت گەورە بێت. هەموو کات لە دڵیدا توڕەیی تۆڵەسەندنەوە و کولتور و هەڵوێستی گەورەکرد. لەبەر ئەوە هەر لە پۆلی هەشتدا مامۆستاکانی پێیان دەگوت 'تۆ کاری مەترسیدار ئەنجام دەدەیت'. هەر کە سینان گەورەدەبوو ئەرکەکانیشی گەورەدەبوون. بەشداری لەو چالاکیانەدا دەکرد، کە لەناو سیستمدا دەتوانرا ئەنجام بدرێن، بە جەستەی گەنجانەیەوە بەرامبەر بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و قەڵغانەکان وەستایەوە. سینان بەر لەوەی بگاتە تەمەنی ١٧ ساڵی ٣ جار زیندانی کرا. دوژمن پێیوابوو کە دەیترسێنێت، بەڵام هەموو کات سوێندی خواردبوو کە زیاتر وەفاداری ئەو دۆزە بێت. دوای کۆتای گرتنی بەڵێنیدا کە جارێکی دیکە نەگیرێتەوە و روو بکاتە چیاکانی کوردستان و دەستی دوژمن پێینەگات.
سینان لە نەورۆزی ٢٠١٤دا لەسەر جودی تێکەڵ بە ریزەکانی گەریلابوو. ناوی جوتکاری بۆ خۆی هەڵبژارد. لە گارە بەشداری لە پەروەردەی سەرەتایی گەریلا بوو، بەهۆی لێهاتووییەوە لە ماوەیەکی کەمدا پێوانەکانی شەڕڤانی پەکەکەی پەسەند کرد و پێشنیازی کرد کە بچێتە زاگرۆس. زاگرۆس بۆ گەریلا ئەو گۆڕەپانەیە کە بەردەوام خۆی بەرەوپێش ببات. جوتکار کاتۆ بەبێ وچان دەستی بە دژوارترین کار کرد و ئەرکەکانی بە سەرکەوتوویی بە جێگەیاند. جوتکار کە خاوەنی جەوهەری سەرهەڵدێری کاتۆ بووهەموو کات بەرامبەر هەلومەرجی هەرەدژوار وەستایەوە، بووە خاوەن هەڵوێستێکی بە دیسیپلین و داواکارییەک بۆ سەرکەوتن کە رزگاری رێبەرایەتی لە دەست دوژمنی بۆ خۆی کردبووە ئامانج.
لە جیلۆ تامی ئازادی کرد
لە جوگرافیای ناوازەی جیلۆ هەبوونی دوژمن هەموو رۆژێک بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی بە بیری ئەو دەهێنایەوە. بەو بڕیارداریەوە بەشداری زۆر چالاکی کرد، ئەمجارە نەک بە بەرد، بەڵکو بە نارنجۆک و فیشەک لە سەربازانی فاشیستی دەوڵەتی تورکی دەدا.
لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٦دا لە گۆڕەپانی مێرگەزاری جیلۆ شەهیدبوو. ژیانی گەنجی جوتکار بە تێکۆشانی ئازادی لێواولێوبوو. بووە یەک لە گەریلاکانی ئازادی کە بە واتادارترین شێوە ژیا. لە دوای خۆیشی ئاڵای کوردستانی ئازادی بۆ سەرکەوتن بەجێهێشت.
هـ . ب