دادگا بڕیاری گرتنی هاوسەرۆکانی هەدەپەی ئامەدی دەرکرد

هولیا ئالۆکمەن و زەییات جەیلان هاوسەرۆکانی هەدەپەی ئامەد ڕەوانەی زیندان کران.

هولیا ئالۆکمەن و زەییات جەیلان هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان لە ئامەد و رەمزیە سیزیجی و قاسم کایا هاوسەرۆکانی ناوچەی یەنیشەهری ئامەد لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری کۆماری ئامەد، ٢٢ی تشرینی یەکەم دەستگیرکرابوو و دوای ٨ رۆژ دادگاییکران.

هاوسەرۆکانی هەدەپە بەبانگەشەی ئەوەی وێنەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لەسەر دیواری کۆڵانەکانی ناوچەی سوور هەڵواسراون و ئەو وێنانەش لە باڵەخانەی پارتەکەیان ئامادەکراون، تاوانبارکران.

بەو هۆیەوە هولیا ئالۆکمەن و زەییات جەیلان هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان لە ئامەد بەپێی بڕیاری دادگا ڕەوانەی زیندانکران و رەمزیە سیزیجی و قاسم کایا هاوسەرۆکانی ناوچەی یەنیشەهری ئامەد بە مەرجی کۆنترۆڵ ئازادکران.

ف.ق