دادگای دەوڵەتی تورک سزای ٢٢ ساڵ زیندانیی بەسەر لەیلا گیوڤەن دا سەپاند
دادگای دەوڵەتی تورک سزای ٢٢ ساڵ و ٣ مانگ زیندانیی بەسەر لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە)دا سەپاند.
دادگای دەوڵەتی تورک سزای ٢٢ ساڵ و ٣ مانگ زیندانیی بەسەر لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە)دا سەپاند.
دانیشتنی دادگا بۆ سکاڵای دژ بە لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) لە ٩هەمین لقی دادگای سزا قورسەکانی ئامەد بەڕێوەچوو. لەیلا گیوڤەن لە سکاڵاکەدا بە "١٨ تاوان تاوانبار" کراوە.
گیوڤەن بەشداری دانیشتنەکەى دادگا نەبوو و پارێزەرەکانی سەردار چەلەبی و جەمیلە تورهالی بالساک بەشداری دانیشتنەکەى دادگا بوون.
داواکاری گشتی لە دانیشتنەکەدا تۆمەتەکانی "دامەزراندن و بەڕێوەبردنی رێکخستن"، "ئەندامبوون لە رێکخستن"، "هاندانی گەل بۆ کۆبوونەوە، خۆپیشاندان و رێپێوان لە دژی یاسا" و "بەشداریکردن لە رێپێوانی دژ بە یاسا" خستە پاڵ گیوڤەن و داوای کرد سزای زیندانیکردنی بەسەردا بسەپێنرێت.
دەستەى دادگاکەش بڕیاری دەستگیرکردن و سزای ٢٢ ساڵ و ٣ مانگی زیندانیی بەسەر لەیلا گیوڤەن دا سەپاند.
ژ.ت