دادگای هەولێر سزای ٢ زیندانی بەسەر ٥ زیندانی بادیناندا سەپاند

لە کانونی یەکەمی ٢٠٢٠دا لە بادینان ٥ چالاکوانی شێلادزێ لەلایەن پەدەکەوە بە بیانوی تێکداننی ئاسایشی نەتەوەی دەستگیرکران. دادگای هەولێر ئەمڕۆ بڕیاری کۆتایی خۆیدا و ٢ ساڵ سزای زیندانی بەسەر ٥ زیندانیەکەدا سەپاند.

رەمەزان ئەرسین پارێزەری زیندانیانی بادینان رایگەیاند، ٥ چالاکوان لە ١٧ی مانگدا دەستگیرکرابوون و دادوەریش بڕیاریدابوو بە کەفالەت ئازاد بکرێن. ئەرسین وتی، بۆیەش پێویستە بوو دوای مانگێک زیندانیان ئازاد بکرێن.

بەپێی یاسای ئازادکردن بە کەفالەت، یەک لەسەر چواری سزاکان کەم دەکرێنەوە و ٢ ساڵ دەبێتە ١٨ مانگ.

ناوی زیندانیان بەم شێوەیەیە:

محەمەد ناجی سدیق:لە ٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ دەستگیرکرا.

کۆڤان تارق جبرائیل: لە ٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ دەستگیرکرا.

یوسف شەریف ئیبراهیم: لە ٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ دەستگیرکرا.

ئەحمەد یوسف مستەفا: لە ١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ دەستگیرکرا.

نێچیرڤان بەهدی حاجی: لە ١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ دەستگیرکرا.

ف.ق