داگیرکەران کە لە بەرانبەر هێزەکانی گەریلا شکستیان خوارد، گازی کیمیاییان بەکارهێنا
سوپای داگیرکەری تورک کە لە بەرانبەر گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار شکستیان خوارد، بۆ شاردنەوەی شکستەکەیان، گازی کیمیاییان بەکارهێنا.
سوپای داگیرکەری تورک کە لە بەرانبەر گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار شکستیان خوارد، بۆ شاردنەوەی شکستەکەیان، گازی کیمیاییان بەکارهێنا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و چالاکی هێزەکانی گەریلا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە.
"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری هەڵۆکانی زاگرۆسا لە هەرێمی زاپ:
٢٦ی ئاب کاتژمێر ١٠:٥٠ هێزەکانمان بە چەکی قورس لەسەر گردی شەهید سەرخۆبون لە داگیرکەرانیاندا. لە چالاکیەکەدا کە بە سەرکەوتویی ئەنجامدرا، ئامانجەکان پێکران.
هەمان رۆژ کاتژمێر ١٨:٤٠ لە گۆڕەپانی چیای ڕەش، هێزەکانمان لە ٢ درۆنیاندا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا درۆنێک تێکشکێنرا، درۆنەکەی دیکەش بە ناچاری کشایەوە.
لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی سوری و ورخەلێ لە هەرێمی ئاڤاشین:
سوپای داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ورخەلێ و گردی سور لەبەرانبەر بەرخۆدانی مێژوویی هێزەکانمان ناتوانێت پێشڕەوی بکات و بەو هۆیەوە بە گازی کیمیایی دەیەوێت بەرخۆدانی هێزەکانمان بشکێنێت.
٢٦ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ١٧:٠٠ و ٢٣:٤٥ و ٢٧ی ئاب کاتژمێر ٠٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە وەرخەلێ، بە گازی کیمیایی هێرش ئەنجامدرا. هێزە داگیرکەرەکان کە تاوان ئەنجام دەدەن، ناتوانن لەبەرانبەر بەرخۆدانی هێزەکانمان بوەستنەوە.
٢٥ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ١٨:٠٠ و ٢٢:٤٥ داگیرکەران بە تەقەمەنی و گازی ژەهراوی وەرخەلێیان بۆردومان کرد و دواتر هەوڵیاندا پێشڕەوی بکەن. لە ئەنجامی دەستوەردانی هێزەکانماندا لە وەرخەلێ پێشڕەوی داگیرکەران راوەستێنرا.
لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان جموجوڵی درۆن و فڕۆکە جەنگیەکان بەردەوامە.
٢٦ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ١٧:٣٠ و ١٨:٣٠ گۆڕەپانی کارکەری هەرێمی زاپ لەلایەن فڕۆکەکانەوە بۆردومانکرا.
٢٦ی ئاب کاتژمێر ١٨:٣٠ گۆڕەپانی کونیشکای هەرێمی زاپ بۆردومانکرا.
٢٦ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ١٠:٠٠ و ١٠:٣٠ گۆڕەپانی کەندەکولێی هەرێمی خنێرێ و دەوروبەری گۆڕستانی شەهید شەریف لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە ٣ جار بۆردومانکرا."
ف.ق