دارستانەکانی جودی لە سوتان بەردەوامن

لە ناوچەکانی چالا نێریا و دۆڵی تۆزێی چیای جودی ئاگری دارستانەکان بەردەوامە.

بە بەردەوامی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە لایەکەوە هێرشی داگیرکەریی ئەنجام دەدات و لە لایەکەوە دار دەبڕێت و لەلایەکی دیکەشەوە سروشتی کوردستان دەسوتێنێت.

لە ناوچەکانی چالا نێریا و دۆڵی تۆز لە چیای جودی ئاگر کەوتەوە. نازانرێت هۆکاری ئاگرەکە چییە ، بەڵام بڵاودەبێتەوە بۆ ناوچەیەکی بەرفراوانتر.

هەروەها ئاگرەکەی گوندی سپیندارۆک لە بناری جودی ، کە ماوەی چەند ڕۆژێک بوو بەردەوام بوو، کوژایەوە.

ف.ق