زەینەب دورگیوت پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا (MA) لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ناوچەى جزیری شرنەخ دەستگیرکرابوو. دوای دەستگیرکردنەوەکەى لە شرنەخەوە رەوانەى بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شاری وان کرا و لەوێ وتەى لێوەرگیرا و لەسەر سکاڵای داواکاری گشتی رەوانەى دادگا کرا تاوەکو سزای زیندانیکردنی بەسەردا بسەپێنرێت.
لە لێکۆڵینەوە لەگەڵ زەینەب دورگوت دا پرسیار لەبارەی ئەو هەواڵانەوە لێکراوە، کە ئامادەی کردوون و دوای ئەوەى لەلایەن داواکاری گشتیەوە وتەی لێوەرگیرا، داواکاری گشتی سکاڵای لە دژی تۆمار کرد و داوای کرد بە تۆمەتی "بە ناوی رێکخستنەوە کاری کردووە" سزای زیندانیکردنی بەسەردا بسەپێنرێت و بۆ سەپاندنی سزای زیندانیکردن بەسەر ئەو پەیامنێرەدا، رەوانەى دادگای وان کرا.
ژ.ت