داوای ئازادکردنی پەیامنێری رۆژنیوز دەکرێت
کەسوکاری گەنجە دەستگیرکراوەکانی قەسرێ داوای ئازادکردنی پەیامنێرەکەی ڕۆژنیوز دەکەن
کەسوکاری گەنجە دەستگیرکراوەکانی قەسرێ داوای ئازادکردنی پەیامنێرەکەی ڕۆژنیوز دەکەن
کەسوکاری ١٠ گەنجە دەستگیرکراوەکەی قەسرێ، ڕایانگەیاند بەهۆی ئەوەی زۆسک حەمەد، پەیامنێری ڕۆژنیوز داکۆکی لە ڕۆڵەکانی ئێمە کردووە، ئێمەش ئازادیی ڕۆڵەکانمان ناوێت بێ ئازادیی زۆسک.
ئەمڕۆ زۆسک حەمەد، ڕۆژنامەنووس و پەیامنێری ڕۆژنیوز لە چۆمان، لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکرا، بەهۆی ئەوەی لە کۆمێنتێکدا داکۆکی لەو ١٠ گەنجە کرد، کە بەهۆی هەوڵدان بۆ خۆپیشاندان لە قەسرێ دەستگیرکران.
کەسوکاری گەنجە دەستگیرکراوەکان کەمپەینی ‘ئازادی ڕۆڵەکانمان پەیوەستە بە ئازادی زۆسکەوە’یان ڕاگەیاند، دەڵێن کە بەبێ ئازادبوونی زۆسک ئازادبوونی ڕۆڵەکانمان ناوێت.
ف.ق