دایکانی ئاشتی هێرشی تورکیا و هەڵوێستی پەدەکە شەرمەزار دەکەن
ئەندامانی ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی لە ماردین هێرش و داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیا لە باشوری کوردستان هەڵوێستەکانی پەدەکە-یان شەرمەزار کرد.
ئەندامانی ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی لە ماردین هێرش و داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیا لە باشوری کوردستان هەڵوێستەکانی پەدەکە-یان شەرمەزار کرد.
ئەندمانی ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی لە ماردین لە پێش دەرگای هەدەپە کۆبوونەوە، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باشوری کوردستان و هەڵوێستەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) یان شەرمەزار کرد.
پەریهان ئەڵتون لەسەر ناوی ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی ماردین قسەی کرد وتی: لێر کۆبوێنەتەوە ئامانجمان ئاشتی و یەکێتیە. بۆ ئەو مەبەستە هەمیشە لە مەیدان دەبین.
هاوکات ئاڵتون هەڵوێستەکانی پەدەکەی شەرمەزار کرد کە هێرش دەکەنە سەر هەرێمەکانی گەریلا و هەوڵی دروستکردنی شەری ناوخۆی کوردان دەدەن وتیشی: داوا لە کوردانی باشوری کوردستان دەکەین کە دەنگی خۆیان هەڵبرن هەموو مان بەیکەوە لە دژی هێرشەکانی تورکیا یەکێتی پێک بێنین.
بەنسا گونەی یەکێکی تر لە دایکەکان ئاماژەی بەوەکرد: ئێمە شەڕمان ناوێت داوای چارەسەری دەکەین.