دایکانی ئێزدی: تورکیا، عێراق و مەسعود بارزانی بکوژی رۆڵەکانی ئێمەن
گەلی شەنگال ناڕەزایی بەرانبەر هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک پیشاندا و رایگەیاند، تورکیا، عێراق و مەسعود بارزانی بکوژی رۆڵکەنای ئێمەن.
گەلی شەنگال ناڕەزایی بەرانبەر هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک پیشاندا و رایگەیاند، تورکیا، عێراق و مەسعود بارزانی بکوژی رۆڵکەنای ئێمەن.
لە بەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر شەنگال، ناڕەزایی کۆمەڵگای ئێزدی بەردەوامە.
دوێنێ لەناو بازاری شەنگال فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئۆتۆمبێڵێکیان بۆردومان کرد. لە هێرشەکەدا یەکێک لە فەرماندەکانی یەبەشە سەعید حەسەن و شەڕبانی یەبەشە عیسا خوەدێدا شەهید بوون و ٣ هاوڵاتی مەدەنیش بریندار بوون.
ئەمڕۆش فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک نەخۆشخانەی گوندی سکێنیێی شەنگالیان بۆردومان کرد. لە هێرشەکەدا شەهید و بریندار هەیە و نەخۆشخانەکە هەڵوەشایەوە. گەل کاتێک هەوڵیدا بریندارەکان رزگار بکات، هێرشی ئاسمانی لە بەرانبەر گەل ئەنجامدرا. کۆمەڵگای ئێزدی چووە شوێنی هێرشەکە و ناڕەزایی بەرانبەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک، حکومەتی عێراق و مەسعود بارزانی سەرۆکی پەدەکە پیشاندا.
دایکێکی شنەگال بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد و رایگەیاند، ئەم نەخۆشخانەیە خزمەتی گەلی ئێزدی و عەرەبی دەکرد و پزیشکەکان رۆڵەی ئێمەن و وتی، " ئەمە نەخۆشخانەی خەڵکی مەدەنی بوو. پزیشکەکان رۆڵەی ئێمەن. رۆڵەی کۆمەڵگای ئێزدی بوون. ئێستا بە دەیان مەدەنی لەژێر داروپەردوی نەخۆشخانەکەدان. بە ئەندازەی دەوڵەتی تورک، عێراق و مەسعود بارزانش بەرپرسیاری کۆمەڵکوژین. ئەوەی داعش نەیکرد، ئێستا ئەوان دەیکەن. جیهان لە بەرانبەر ئەم زوڵمە بێدەنگە."
دایکێکی دیکە ناڕەزایی لەبەرانبەر بێدەنگی بەرانبەر کۆمەڵکوژیەکە پیشاندا و وتی، " دوای داعش گەڕاینەوە سەر خاکەکەی خۆمان، بەڵام ئێستا دەوڵەتی تورک بۆردومانمان دەکات. چیان لە ئێمەی ئێزدی دەوێت؟ جیهان چاوی لە بەرانبەر ئەم زوڵمە داخستوە. باسی مافی مرۆڤ دەکەن، بەڵام ئێزدی دەکوژرێت و کەسیش قسەیەک ناکات."
ف.ق