دایکی شەهید زیلان ئورمیە کۆچی دوایی کرد
دایکی شەهید زیلان ئورمیە (لەتیفە سەلامەت) رۆژی هەینی کۆچی دوایی کرد.
دایکی شەهید زیلان ئورمیە (لەتیفە سەلامەت) رۆژی هەینی کۆچی دوایی کرد.
دایە حەنیفە دایکی شەهید لەتیفە سەلامەت ناوسراو بە زیلان ئورمیە رۆژی هەینی ٣١-٥-٢٠٢٤ کۆچی دوایی کرد.
دایە حەنیفە نەک هەر بە بەخشینی کچێکی بە تێکۆشانی ئازادی، بەڵکوو خۆیشی وەک وڵاتپاڕێزێک چەندین ساڵ بوو پشتیوانی لە بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان دەکرد.
دایە حەنیفە کە خەڵکی گوندی لۆرزنی ناوچەی مەرگەوەر بوو، ماوەی چەند ساڵێک بوو دانیشتووی ئیسلامئاوای ورمێ بوو، وەک وڵاتپارێزێک درێژەی بە تێکۆشان لە پێناو ژیانی ئازاد دەدا.
زیلان ئورمیە کە بە زیلان پەپولەش ناسرابوو، ساڵی ٢٠٠٦ لە شەڕێکدا لە نزیک مەریوان شەهیدبوو.
هـ . ب