سه‌عید ده‌ده په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتیکی گه‌لان (هه‌ده‌په) رایگه‌یاند، توانایی و قه‌باره‌ی بازرگانی له سنوور به ئه‌نقه‌ست له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه كه‌مكراوه‌ته‌وه و ستراتیژی هه‌ژاركردنی گه‌ل په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
هه‌رچه‌نده جۆله‌مێرگ كه‌وتوه‌ته سه‌ر سنووری رۆژهه‌ڵات و باشوری كوردستان، به‌ڵام به هۆی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ به هه‌ژاری هێشتنه‌وه‌ی گەل، ناچارکردنی گەل بە كۆچبه‌ری، قه‌ده‌غەکاری و گوشاری بەردەوام بۆ سەر گەل، ناوچەکە و خەڵەکەکەی رووبەڕووی كه‌مده‌رامه‌تی و بێكاری دەکرێنەوە..
جۆلەمێرگ، كه دانیشتوانه‌كه‌ی ٢٨٠ هه‌زار كه‌سه، له‌گه‌ڵ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌روازه‌ی سنووریی باژێرگانی هه‌یه و ده‌روازه‌ی سنوری ئوزوملوشی له‌گه‌ڵا باشوری كوردستان هه‌یه.
خه‌ڵكی جۆله‌مێرگ كه له ژێر گه‌مارۆی ئابوریی ده‌وڵه‌تدان، داواکارییەکان بۆ چالاککردنی ئه‌و دوو ده‌روازه سنوورییه وەڵام نادرێنەوە. ئاكه‌په هه‌ر دوو ده‌روازه‌كه‌ی بۆ خۆی كردوه‌ته كه‌ره‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن، پێش هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك ده‌یانكاته‌وه و دوای هه‌ڵبژاردن دایانده‌خات.
سه‌عید ده‌ده په‌رله‌مانتاری جۆله‌مێرگی هه‌ده‌په باسی له‌وه‌كرد، سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی بژێویی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بازرگانیی سه‌ر سنوره و وتی، "ده‌روازه‌ی سنووریی باژێرگان سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی بازرگانییه، ته‌نیا هه‌ندێك كۆمپانیا ده‌تواننن تائاستێك بازرگانیی تێدا بكه‌ن. به‌داخه‌وه خه‌ڵكی جۆله‌مێرگ ناتوانن سودی لێببینن. ده‌روازه‌ی سنووری روبارۆكیش سه‌رباری ئه‌وه‌ی زۆر جار وتیان 'ئێمه كردوومانه‌ته‌وه' هێشتا کردنەوەکەى نه‌بووه به كردار و جێبەجێ نەکراوە. جیا له به‌ڵێنێكی هه‌ڵبژاردن هیچ شتێكی لێنه‌كراوه. له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌روازه‌ی سنووری ئوزوملو كه له ساڵی ٢٠١٥دا كراوه‌ته‌وه، بەڵام بازرگانیی تێدا ئه‌نجام نادرێت. ته‌نیا رێگه به هاتووچۆی خه‌ڵك ده‌درێت. پشكه‌كانی ده‌روازه سنوورییه‌كان و کارەکانی دەروازە سنوورییەکان پێشكه‌ش به لایه‌نگرانی خۆیان دەکەن، له‌لایه‌كی تره‌وه بە رادەیەک رێگری لە هاووڵاتییان دەکەن، کە لەو دەروازەیەدا دەست بەسەر ٣ – ٥ کیلۆ برنجی کە‌سانی كه‌مده‌رامه‌تیشدا دەگرن. قه‌باره‌ی بازرگانی له سنوور به مه‌به‌ست له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه لاواز ده‌كرێت. سنووری ده‌ستكرد، كه نێوان گه‌لی كورددا كێشراوه، چه‌ندین ساڵه بوونه‌تە هۆی مردنی سه‌دان كۆڵبه‌ر و رێگریكردن له مافی بازرگانی خه‌ڵكی ناوچه‌یه".
ژ.ت