دەستپێشخەری گەلی کوردستان بانگەوازی راگەیاند: تا گەڕاندنەوەی شارەوانیەکەمان لە گۆڕەپانەکان دەبین

دەستپێشخەری گەلی کوردستان ناڕەزایەتی بەرامبەر دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ نیشاندا و رایگەیاند، "تا شارەوانیەکەمان وەردەگرینەوە، لە شەقام و گۆڕەپانەکان دەبین".

دەستپێشخەری گەلی کوردستان سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە:

راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

"گەلی کوردستان رووبەڕووی کوردەتایەکی فاشیستی نوێیە. گەلی کورد کە لە هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی ٣١ی ئاداردا سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا، ئاکەپە-مەهەپە لە وەها ئاستێکدا تێکسکاند کە نەتوانێت لە بیری بکات. لە ئەنجامی بەرخودانی گەورەدا ٧٨ شارەوانی بەدەستهێنران. دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە کە بەرامبەر بەوە تەنگەتاو بووە، بۆ ئەوەی تۆڵەی ئەو شکستەی بکاتەوە لە هەوڵی پیلانێکی نامەردانەیە. گرتنی هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ نکۆڵیکردنە لە ئیرادەی گەلی جۆلەمێرگ. دانانی قەیوم لە جێگەکەی بە واتای پێداگری لەسەر سیاسەتی کۆلۆنیالیستی. گەلی کورد هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بەو سیاسەتانە لە ٣١ی ئادار لە کاتی هەڵبژاردن و دواتریش لە کۆڵانەکانی وان نیشاندا. هەرگیز سەر بەرامبەر قەیوم دانانەوێنێت. وەک ئەوەی لە وان روویدا، رێگە بە زەوتکردنی ئیرادەی نادات، تا شارەوانی خۆی بگەڕێنێتەوە خۆڕاگری دەکات. بەتایبەتی خەڵکی جۆلەمێرت، ئێمە داوا لە تەواوی گەلەکەمان لە کوردستان و ئەوروپا دەکەین کە خاوەنداری ئیرادەی خەڵکی جۆلەمێرگ بکەن، تا شارەوانی خۆی بگەڕێنێتەوە لە گۆڕەپانەکان دەبێت".

هـ . ب