دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ٢ کارگەی سووتاند

دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، ٢ کارگە، دوکانێک و ئۆتۆمبێڵێکی فاشیستەکانیان سووتاندووە.

دەستپێشخەریەکە لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەی کرد، لە چوارچێوەی 'هەنگاوی تێکشکاندندا' کە چەند رۆژێکە دەستیپێکردووە، لە ئەستەنبوڵ، دەنیزلی، ئانتالیا و کاستامۆنۆ چالاکیان ئەنجامداوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە:-

٢٢ی ئەیلول لە شیلەی ئەستەنبوڵ کارگەیەکی گروپی ئالکان کە کەلوپەلی کارەبایی دروست دەکات سووتێنرا.

٢١ی ئەیلول لە ناوچەی مەرکەزئەفەندی ئەنتاڵیا دوکانێکی تایەی فاشیستەکان سووتێنرا و زیانی ١٠٠ هەزار لیرەی بەرکەوت.

٢١ی ئەیلول لە ناوچەی دادای کاستامۆنۆ ئۆتۆمبێڵێکی کەسێکی فاشیست سووتێنرا.

ف.ق