دەستپێشخەری عەشیرەتە وڵاتپارێزەکان: لەسەر سفرەی دوژمنانی کورد دامەنیشن

دەستپێشخەری عەشیرەتە وڵاتپارێزەکانی کوردستان ئاماژەیان بەوەدا: "لەسەر سفرەی ئەو کەسانی دوژمنایەتی گەلی کورد دەکات دامەنیشن و لە دەوری بەهای گەلەکەمان یەکبگرن."

دەستپێشخەری عەشیرتە وڵاتپارێزەکانی کوردستان بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامێکیان بڵاوکردەوە و وتییان: "لە دەوری بەهای گەلی کوردمان یەکبگرن."

لە پەیامە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"وێڕای ئەوەی سەرکەوتنێکی مەزن لە هەڵبژاردنەکانی خۆجێی ٣١ی ئادار لە شارەکانی کودستان بەدەستهێنرا. بەداخەوە هەنێک لە ڕیش سپییانی عەشیرەتەکان لە بری ئەوەی لەگەڵ گەلی خۆیاندا بن، لە بەرەی سیستەمدا بوون. پێویستە گەلمان ئەوە بزانێت، ئەم نزیکایەتییە زەرەر دەگەینێت بە تێکۆشانی مافدار و یەکێتیمان. ئەم کەسانە پارت بە پارت جێگەی خۆیان دەگۆڕن و بە فرۆشتنی دەنگیان بەرژەوەندی بەرتەسکی خۆیان جێبەجێدەکەن. بۆیە نە ئێمە و نە هیچ وڵاتپارێزێک ئەمە لە بیرناکات و نابێت لە بیربکرێت. ئێمە غوڵام و کۆیلەی کەس نیمان. هەموو کات خاوەنی هەڵوێستین و لە دەوری دۆزی مافداری خۆمان گرددەبینەوە.

بانگەوازیمان بۆ گەلی بەڕێز و عەشیرەتەکان ئەوەیە؛ ئەوانەی خاوەنداری لە گەل، عەشیرەت و بەها جەوهەرییەکانی خۆیان ناکەن، هەوڵدەدەن لەسەر خوێنی گەنجانی کورد بەرژەوەندیەکانیان جێبەجێبکەن، ئەوانەی خیانەت دەکەن چۆن دەیبینن با بیبینن، دەبێت هەڵوێستمان بەرامبەر ئەوانە ڕوون و ئاشکرابێت. لەسەر سفرەی ڕیشسپی و ئاغاکان لەسەر سفرەی سیستەم دانیشتن و دادەنیشن. لەبەرئەوەی لەسەر خوێن و گیانی ئێمە بەرژەوەندی خۆیان جێ بەجێدەکەن. خیانەت لە بەهاکانی کوردستان دەکەن. بانگەوازی ئێمە بۆ ڕیشسپی، ئاغا، ڕێبەر و کارسازان؛ لەسەر سفرەی ئەوانەی دوژمنایەتی گەلی کورد دەکەن دانەنیش، لە دەوری بەهاکانی گەلمان یەکبگرن و دەستبەرداری هەڵەکانیانبن. با ئیتر هیچ شتێک نەکەن و لەماڵی خۆیان دانیشن و تێکۆشانی خوشک و براکانیان ئاستەنگ نەکەن."

ئەو عەشیرەتانەی کە واژوویان لەسەر پەیامەکە کردوە بریتین لە عەشیرەتەکانی: گەودان، مەخموریان، ئالان، شێدان، شەرەفان، ژیرکی، ئێزیدیان، خەلیلان، خاڤشتان، مەمەدپیران، زێوکی، هاجان، گرڤی، بروکی، پنیانشی، جەلالی، حەسەنان، حەیدەریان، میللی، ئەڤدۆی، شەمسکی، هەمۆیی، بەکری، مارونسی، گۆی، تایی، سپێرتی، کرۆی، سۆخران و خانی.