دەستەی عەشایەری شەنگال پەیامێکی سەرەخۆشی بۆمردنی قاسم خەلەف عەبدوڵا نارد

دەستەی عەشایەری شەنگال پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ سیاسەتمەدار و پارێزەر خەلەف عەبدوڵا نارد.

دەستەی عەشایەری شەنگال پەیامێکی سەرەخۆشی بە بۆنەی مردنی قاسم خەلەف عەبدوڵا نارد کە بە هۆی کێشەی دڵەوە گیانی لە دەستدا.

پەیامەکەی دەستەی عەشایەری بەم شێوەیە:

"پارێزەر قاسم خەلەف عەبدوڵا لە عەشیرەتی ئەلدەخیە و لە کۆمەڵگای خانەسۆر لە دایکبووە، هەتا کۆتایی تەمەنی لە کارەکانی بۆ خزمەتی کۆمەڵگای ئێزیدی بەردەوام بوو.

بۆ ئەوەی کۆمەڵگایی ئێزیدی ببێت بە خاوەن ئیرادەی خۆی و بەرگری لەخۆی بکات، مامۆستا قاسم لە ساڵی ١٩٩٥ەوە لە سەردەمی خوێندکاربوونیەوە لە کار و خەباتدابوو. وەک پارێزەر و سیاسەتمەدار درێژەی بە خەبات دەدا.

پارێزەر و سیاسەتمەدار قاسم هەموو ژیانی خۆی لە خزمەتکردنی ئێزیدی و ئێزیدایەتیدا بە رۆحێکی بە هیزەوە بەکارهێنا. وەک دەستەی عەشایەری شەنگال سەرەخۆشی خۆمان بۆ بنەماڵە، عەشایە، دڵسۆزان و تەواوی کۆمەڵگای ئێزیدی دەرەبڕین و دەڵین کۆمەلگای ئێزیدیمان وڵاتپارێزێکی لە دەستدا. سەرساغی بۆ گەلمان دەخوازین."