دوای ٦ ساڵ تەرمی ئەندامێکی یەپەسە رادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە

تەرمی ئەندامی یەپەسە محەمەدخان یڵدز کە ١٤ی ئاداری ٢٠١٦ لە شڕنەخ لە بەرخودانی خۆبەڕێوەبەریدا شەهید بوو، دوای ٦ ساڵ رادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.

تەرمی ئەندامی یەکینەکانی پاراستنی سڤیل (یەپەسە) محەمەدخان یڵدز کە ١٤ی ئاداری ٢٠١٦ لە شڕنەخ لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی راگەیاندنی خۆبەڕێوەبەریدا شەهید ببوو، شەش ساڵ دواتر تەرمەکەی ناسرایەوە.

دوابەدوای سەرلێدانی بنەماڵە و پشتڕاستکردنەوەی لە رێگەی پشکنینی دی ئێن ئەی تەرمەکە رادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.

تەرمی یڵدز بۆ بەخاکسپاردن برایەوە ناوچەی پاسوری ئامەد.

هـ . ب