دوای بۆردومانەکە شاندێکی عێراقی سەردانی کامپی مەخموری کرد
دوای چەند کاتژمێرێک لە بۆردومانەکەی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر کامپی مەخمور، شاندێکی سەر بە حکومەتی عێراق سەردانی کەمپەکەی کرد و بێ ئەوەی رونکردنەوەیەک بدات، گەڕایەوە.
دوای چەند کاتژمێرێک لە بۆردومانەکەی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر کامپی مەخمور، شاندێکی سەر بە حکومەتی عێراق سەردانی کەمپەکەی کرد و بێ ئەوەی رونکردنەوەیەک بدات، گەڕایەوە.
ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٨:٢٠ فڕۆکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ماڵی خەڵکی مەدەنیان لە کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) بۆردومان کرد.
دوای چەند کاتژمێرێک لە بۆردومانەکە شاندێکی حکومەتی عێراق، بۆ لێکۆلینەوە سەردانی کامپەکەی کرد.
شاندەکە دوای لێکۆلینەوە، بێ ئەوەی هیچ روندکردنەوەیەک، کامپەکەی بەجێهێشت.
چەندین جارە دوای هێرشەکان، شاندی عێراقی لێکۆلینەوە لە کامپەکە دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەڵوێستێکیان نەبووە و نەیانتوانیوە رێگری لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر خەڵکی مەدەنی مەخمور بکەن.
ف.ق