بە گوێرەی زانیاریەکانی ئاژانسی ڕۆژنیوز، لە ئێوارەی دوێنێوە سوپای تورک لە بارەگاکانیان لەناو خاکی باشوری کوردستانەوە، بێ وچان ناوچەی مەتینا لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی تۆپباران دەکەن.
هاوڵاتیانی سنوورەکەبە ئاژانسەکەیان راگەیاندووە، لەدوێنێوە بەردەوام گوێیان لە دەنگی تۆپە، بەڵام لەبارەی زیانەکانی تۆببارانەکەوە هیچ زانیارییەک ئاشکرا نەبووە.
شایەنی باسە، ئێوارەی دوێنێ هێزێکی پەدەکە، کە پێکهاتبوون لە پێشمەرگەکانی ڕۆژ، تەقەیان لە دوو ئۆتۆمبێلی گەریلاکانی هەپەگە کردبوو، بەهۆیەوە ئاڵۆزیی دروستبوو، هەپەگە ڕایگەیاند، کە سێ گەریلا برینداربوون، برینی یەکێک لە گەریلاکان سەختە، هەروەها لەئەنجامی هێرشەکەداچەکدارێکی پێشمەرگەی ڕۆژ کوژرا.
لەدوای هێرشەکەی پەدەکە بۆسەر گەریلا، ناوچەکە بە بەردەوامی لەلایەن سوپای تورکەوە بۆردوومان دەکرێت.
ف.ق