٢٣ی ئایاری ٢٠٢٣ گەنجێکی تەمەن ١٩ساڵی خەڵکی ئابدانانی ئیلام و دانیشتووی دێهلوران بە ناوی بامشاد سلێمانخانی، لە کاتی خۆپیشاندانەکانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی بە شێوەی گوماناوی گیانی لەدەستدا و ئەو رووداوەش کاردانەی دانیشتوانی ئابدانانی لێکەوتەوە و بلە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانی ئەو شارەدا ژمارەیەک خۆپیشاندەر برینداربوون.
میدیاکانی حکومەتی ئێران بڵاویانکردەوە کە ئەو خوێندکارە لە رێگەی خواردنی دەرمانەوە کۆتایی بە ژیانی خۆیهێناوە.
هاوکات لەگەڵ یەکەم ساڵیادی ئەو خوێندکارە، محەمەد سلێمانخانی باوکی ئەو خوێندکارە لە مەراسیمێکدا لەسەر گۆری کوڕەکەی رایگەیاند، بەپێی بەڵگەنامەکانی دادگا و ئەنجامی توێکاری کاسە سەر و پەراسوی کوڕەی شکاوە و تووشی خوێنبەربوون بووە و ئەوەش دەرئەنجامی لێدان و ئەشکەنجەیە.
جەختیشی کردەوە، کوڕەکەی هیچ کێشەیەکی دەرونی و جەستەیی و کەسایەتی نەبووە و وتی: "کوڕەکەم تەنیا دوو خەم و پەژارەی هەبووە، خەمی وڵات و خەمی تێگەیشتن، رەخنەی لە هە شتێک هەبوایە لەسەری دەنوسی، هەستی بە بەرپرسیارێتی دەکرد و هونەری ژیانی ئازادانەی هەبوو، لەو رووەوە شانازی پێوەدەکەم. ئەو بێدەنگ نەبوو، من بێدەنگ بووم. ئەوەی سەرنجڕاکێشە میدیاکانی دەسەڵات وتیان بۆچی بێدەنگم، ئێستاش کە دەنگم هەڵبریوە سبەینێ وەک تاوانبار دەمناسێنن".
جەختیشی کردەوە کە هیچم نییە لەدەستی بدەم، بەڵگەم لەبەردەستدایە کە دەیسەلمێنێت کوڕەکەم کوژراوە و هیچ گومانێکم لەو قسەیەم نییە".
بامشاد سلێمانخانی لەدایکبووی ٢٠٠٢ خوێندکاری بەشی میکانیکی زانکۆی ئیلامبوو، بەهۆی نوسینە رەخنەگرانەکانیەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رووبەڕووی لێپێچینەوە و هەڕەشەکرابووەوە.
هـ . ب