دەوڵەتی داگیرکەری تورک کامپی مەخموری بۆردومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودییان لە مەخمور بۆردومان کرد.

نزیکەی کاتژمێر ٠٨:٢٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کامپی شەهید ڕۆستەم جودییان بۆردومان کرد.

بەپێی زانیاریەکان جامی ماڵەکان شکاون و زیان گەیشتووەتە ماڵی هاوڵاتییان.

دوای هێرشەکە، هاوڵاتییان لە شوێنی بۆردوومانەکە گردبوونەوە و ناڕەزاییان نیشاندا، دایکێکی مەخموری وتی: تا کەی بەو شێوەیەی هێرشمان دەکەنە سەر، بۆ کەس دەنگ دەرنابڕێت؟

چاوەڕیی دەکرێت، بەڕیوبەری کامپەکە لەسەر ئەو هێرشە ڕاگەیاندراوێک بڵاوبکاتەوە.

ف.ق