دەوڵەتی تورک ٢ گوندی دهۆکی بۆردومانکرد و هاووڵاتییەکی بریندار کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی هرۆر و بانکێی لە دهۆک بۆردومانکرد و لەو بۆردومانانەدا هاووڵاتییەکی بریندار کرد.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی هرۆر و بانکێی لە دهۆک بۆردومانکرد و لەو بۆردومانانەدا هاووڵاتییەکی بریندار کرد.
رێکخراوی تیمەکانی ئاشتیی مەسیحی (سی پی تی - CPT) لەوبارەیەوە رایگەیاند، دوێنێ کاتژمێر ١٠:٣٠ی پێش نیوەڕۆ لە گوندی هرۆر لە پارێزگای دهۆک هاووڵاتییەکی مەدەنی لە تۆپبارانی سوپای تورکدا بە سەختی بریندار بووە.
سی پی تی راشیگەیاندووە، "سابت حوسێن لەباخەکەی خۆیدابووە و سەرقاڵی لێکردنەوەی ھەنار بووە، کاتێک ھێزەکانی تورکیا باخەکەی ئەویان تۆپباران کردووە سابت-یان بریندارکردووە. لە ئێستادا دۆخی تەندروستی سابت ناجێگیرە و لە نەخۆشخانەی زاخۆ خەوێندراوە".
ئەوەشی راگەیاندووە، "لە ساتەوەختی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی چنگی-ھەورە بروسکەی تورکیا لە ٢٣ی نیسانەوە تاوەکو ئێستا، تەنیا لە گوندی ھرورێ ٦ ھاوڵاتی مەدەنی برینداربوون".
لە بەردەوامیی بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە کاتژمێر ١٥:٠٠ دا گوندی بانکێ-یان لە دهۆک بۆردومانکرد. لەو بۆردومانەدا زیان بە باخ و باخچەى هاووڵاتییان گەیشت.
ژ.ت