دەوڵەتی تورک ٣ هاوڵاتی مەدەنی باشووری کوردستانی شەهید کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هێرشی ئاسمانی ٧ی کانونی یەکەمدا، سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی موحسین حاجی، سەفەر سەلیم و حەسەن سدیق کە خەڵکی گوندی زێوێی ڕێکانن شەهید کرد.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هێرشی ئاسمانی ٧ی کانونی یەکەمدا، سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی موحسین حاجی، سەفەر سەلیم و حەسەن سدیق کە خەڵکی گوندی زێوێی ڕێکانن شەهید کرد.
سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی موحسین حاجی، سەفەر سەلیم و حەسەن سدیق لە هۆزی نێروەیی کە لە شاری دێرەلۆکی ئامێدی دەژیان و بۆسەر زەویەکانیان چووبوون لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورکدا شەهید بوون.
لەو ڕۆژەوەی هێرشەکە ئەنجامدراوە، زانیاری لەسەر چارەنووسی موحسین حاجی، سەفەر سەلیم و حەسەن سدیق نەدەزانرا، بەڵام ئەمڕۆ تەرمەکانیان لە شوێنی بۆردومانەکە دۆزرانەوە.
چەندین ڕۆژ بوو هاوڵاتیان هەوڵیاندەدا بچنە شوێنی بۆردومانەکە، بەڵام تا ئەمڕۆ بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانەوە، نەیانتوانی دەستیان بە تەرمی ئەو سێ هاوڵاتیە بگات.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆش فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک هەرێمەکەی بۆردومان کردبوو و ڕێگای نەدەدا هاوڵاتیان تەرمی سێ هاوڵاتیەکە بهێننەوە. بەڵام گەل بە بڕیارەوە چووە جێگای بۆردومانەکە و تەرمی موحسین حاجی، سەفەر سەلیم و حەسەن سدیقیان دۆزیەوە.
شایەدحاڵەکان کە تەرمەکانیان دۆزیوەتەوە، رایانگەیاند، هەرسێ هاوڵاتیەکە لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەکانەوە شەهید کراون.
میدیای پەدەکە رایگەیاندبوو، لە لایەن پەکەکەوە دەستگیرکراون
لەلایەکی ترەوە بەهۆی ئەوەی چارەنووسیان نادیار بوو، میدیاکانی نزیک لە پەدەکە، رایانگەیاندبوو، موحسین حاجی، سەفەر سەلیم و حەسەن سدیق لە لایەن پەکەکەوە دەستگیرکراون.
پێشتریش میدیاکانی نزیک لە پەدەکە رایانگەیاندبوو، ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی کە لە شێلادزێ لە هێرشی ئاسمانیدا شەهیدکرابوون، لە لایەن پەکەکەوە دەستگیرکراون.
ف.ق