دەوڵەتی تورک گوندی کێستەی لە بادینان بە هەلیکۆپتەر گولەباران کرد
دەوڵەتی داگیركەری تورك، بە هەلیكۆپتەر، گوندی كێستەی ناوچەی مەتینای لە بادینان گولە باران كرد.
دەوڵەتی داگیركەری تورك، بە هەلیكۆپتەر، گوندی كێستەی ناوچەی مەتینای لە بادینان گولە باران كرد.
شەوی ڕابردوو، دەوڵەتی داگیركەر تورك، لە ڕێگەی هەلی كۆپتەرەوە، گوندی كێستەی ناوچەی مەتینای لە بادینان بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك گولـلەباران كرد.
بەهۆی چڕی گولـلەبارانەكەوە، هاوڵاتیان نەیان توانی لە ماڵەكانی خۆیان بێنەدەرەوە و ئەمەش ترس و دڵەڕاوكێی لای دانیشتوانی گوندەكە دروستكرد.
تائێستا زەرە و زیانی ئەو هێرشەی دەوڵەتی تورك بۆسەر گوندی كێستە نەزانراوە.
ف.ق