دەوڵەتی تورک لە عەفرین دایكێک و منداڵیکی فڕاند
دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە عەفرین دایکێک و منداڵێک دەفرێنێت.
دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە عەفرین دایکێک و منداڵێک دەفرێنێت.
بە گوێرەی ئەوە زنیاریانەی کە لە سەرچاوە هەرێمیەکانەوە وەرگیراون، فەریدە مستەفای ٢٨ ساڵ کە دایکی دوو منداڵە لە گوندی کورکا ناوچەی ماباتا لە لایەن گروپی تاوانی دەوەڵەتی تورک بە ناوی" ئاسایشی سیاسی" ڕفێندرا.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکرد فەریدە لە کاتی سەردانیکردنی هاوسەرکەی کە ناوی مەحمەد عبدولقادر سیرۆەیە لە ١ ئەیلول لە بازەگەی چونە ناو عەفرین لە لایەن چەتەکانەوە ڕفێندرابوو، ئەمرۆش فەریدە لە گرتوخانە ڕفێندراوە.
لە سەرەتای مانگی ئەیلولەوە هەموو ڕۆژێک هاوڵاتیانی مەدەنی لە لایەن چەتەکانەوە دەڕفێندرێن. دەربارەی ئەو بابەتە ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە عەفرین هیچ ئامارێکی بڵاو نەکردۆتەوە بەڵام بە گوێرە سەرچاوە هەرێمیەکان تەنها لەسەرەتای مانگی ئەیلول تا ئەمرۆ ١٠ هاوڵاتی مەدەنی لە لاین دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە لە عەفرین ڕفێندراون.
لە مانگێکدا زیاتر لە ١٠٠ هاوڵاتی ڕفێندراون
لە ئاداری ساڵی ٢٠١٨ بە دواوە لە عەفرین کە لە لایەن دەوڵەتی تورکیا داگیرکردەوە تاوانی کوشوتن، ڕفاندن، ئەشکەنجە، تاڵان و کۆچبەرکردن بە زۆری بۆتە کردار و تاوانی ڕۆژانە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆف لە عەفرین لە ٢٩ تەمووز تا ٢٣ ئابی ئەمساڵ بە لاینی کەمەوە ١٠١ هاوڵاتی مەدەنی لە لاین دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە لە عەفرین و ناوچەکانی دەوربەری ڕفێندراون کە ١٧ لەو کەسانە ژنن ٣ منداڵن.
هاوکات هەمان ڕێکخراو ئاماژەی بەوەدا کە چەتەکانی دەوڵەتی تورک هاوڵاتیانی مەدەنی لە پێناو بەرتیل دەرفێن.