دەوڵەتی تورک لە شارباژێر هاوڵاتییەکی کوشت

زانراوە دوێنێ شەو لە گوندێکی شارباژێر خانوویەک بۆردوومانکراوە و لە ئەنجامدا هاوڵاتیەک کوژراوە.

زانراوە دوێنێ شەو لە گوندی گەڵاڵەی شارۆچکەی شارباژێڕی سەر بە سلێمانی خانوویەک بۆردوومانکراوە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا گەنجێک بە ناوی محەمەد سەعید، خەڵکی گوندی گەڵاڵە گیانی لەدەستدا.

محەمەد سەعید خۆی نیشتەجێی سلێمانیە، بۆ کاروبار ڕوویکردۆتە گوندەکە. تەرمی محەمەد ڕەوانەی دامەزراوەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە.

لەلایەکی ترەوە، فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی گوهەرز و بلاڤای ناوچەی ئامێدی لە دهۆک کردە ئامانج.