دەوڵەتى تورک لە ئامەد ٤ هاووڵاتیی تری کوردی زیندانیکرد

سەربازانی دەوڵەتى تورک لە ئامەد هەڵیانکوتابووە سەر ماڵی هاووڵاتییان و ٥ کەسیان دەستگیرکردبوو، ٤ کەسیان بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن" دا سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنرا.

رۆژی ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە چوارچێوەی لێپرسینەوەى داواکاری گشتیی کۆماری لە ئامەد ٥ کەس دەستگیرکرابوون. دوای ١٢ رۆژ لە دەستگیرکردنیان سزای زیندانیکردن بەسەر ٤ کەسیاندا سەپێنرا.

سەربازانی دەوڵەتى لە هەڵکوتانە سەر ماڵی هاووڵاتییاندا هەر یەک لە ئا.ی، ئی. ئا، م.ک، ڤ.س و ئۆ.س-یان بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن"دا لە کاتی جیاجیادا دەستگیرکردبوو. دوای ئەوەى هەر یەک لە ئا.ی، ئی.ئا، م.ک و ئۆ.س لە بنکەى سەربازیدا وتەیان لێوەرگیرا، دوێنێ رەوانەى دادگا کران و هەر ٤ کەسەکەیان بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن" سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنرا و ڤ.س-یش بە مەرجی مانەوەى لە ژێر چاودێریی دادگادا ئازاد کرا.

ژ.ت