دەوڵەتی تورک لە ئێلح ٤ کەسی دەستگیرکرد
دەوڵەتی تورک بە پاساوی بەشداریکردنیان لە ناڕەزایەتییەکانی ٦-٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٤دا بۆ پشتیوانیکردن لە کۆبانێ، ٤ کەسی لە ناوچەى هەزۆی پارێزگای ئێلحی باکووری کوردستان دەستگیرکرد.
دەوڵەتی تورک بە پاساوی بەشداریکردنیان لە ناڕەزایەتییەکانی ٦-٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٤دا بۆ پشتیوانیکردن لە کۆبانێ، ٤ کەسی لە ناوچەى هەزۆی پارێزگای ئێلحی باکووری کوردستان دەستگیرکرد.
پۆلیسی دەوڵەتی تورک بۆ دەستگیرکردنی ئەو هاووڵاتییانە لە ناوچەى هەزۆی ئێلح، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان.
لەو هەڵکوتانەى پۆلیسی دەوڵەتى تورک بۆ سەر ماڵان کەمال ئارزک، نازمی بۆرلا، ئەحمەد توفان و قوتبەدین ئاتاک-یان دەستگیرکرد.
پاساوی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، کە ئەو هاووڵاتییانە بەشداریی ناڕەزایەتییەکانی ٦-٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤یان کردووە بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخودانی کۆبانێ.
ژ.ت