دەوڵەتی تورکی داگیرکەر جارێکیتر گەلی باشووری کردە ئامانج
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک، چارەنووسی ٣ هاوڵاتی مەدەنی باشووری کوردستان نادیارە.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک، چارەنووسی ٣ هاوڵاتی مەدەنی باشووری کوردستان نادیارە.
بەپێی زانیاریەکان کە لە سەرچاوە خۆجێیەکانەوە وەرگیراون، لە ٧ی کانونی یەکەمدا سێ کەسی مەدەنی بە ناوەکانی موحسین حەجی، سەفەر سەلیم و حەسەدەن سدیق کە خەڵکی گوندی زێوێی نێروەن، کاتێک دەچنە سەر زەوی و زاریان، ڕووبەڕووی هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک هاتوون. هەر سێ هاوڵاتیەکە دانیشتووی ناوچەی دێرەلوکی ئامیدین و لە هۆزی نێروەن. شایەدحاڵەکان دەڵێن، دوای هێرشەکە هەوڵیانداوە خۆیان بگەیەننە، شوێنی رووداوەکە بەڵام جارێکیتر فڕۆکە جەنگیەکان هێرشیان ئەنجامداوە و لەو ڕۆژەوە هیچ زانیاریەک لەسەر سێ کەسەکە نازانرێت. بەپێێ زانیاریەکان ئەگەری شەهیدبوونی سێ هاوڵاتیەکە لە ئارادایە.
خەڵکی هەرێمەکە هەڵیانداوە بچنە شوێنی ڕووداوەکە، بەڵام بەهۆی هێرش و جموجووڵی فرۆکە جەنگیەکانەوە، نەیانتوانیوە تا ئێستا بچنە ناوچەکە. ١٢ی کانونی یەکەم جارێکیتر خەڵک هەوڵیداوە بچنە شوێنی ڕووداوەکە، بەڵام جارێکیتر هەرێمەکە بۆردومانکراوەتەوە.
ف.ق