دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەنجوومەنی گەلی لە سنونی شەنگال بۆردومانکرد - نوێکرایەوە -

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی هێرشبەر ٢ جار بینای ئەنجوومەنی گەلی سنونی لە شەنگال بۆردومانکرد.

ئەنجوومەنی گەلی سنون لە شەنگال لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانى هێرشبەریی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە ٢ جار بۆردومان کرا.

هێرشەکە لە کاتژمێر ١١:٣٠ بە کاتی ناوچەکە ڕوویدا.

فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی هێرشبەر ٢ جار ئەنجوومەنی گەلی سنون و بازاڕی نزیک ئەنجوومەکەیان بۆردمان کرد.

 

بەپێی ڤیدیۆکان و زانیارییەکان لە شەنگالەوە، هێرشەکە تەنها لە دژی ئەنجوومەنی گەل لە سنون ئەنجام نەدراوە، بەڵکو ژمارەیەکی زۆر دوکانیش کراونەتە ئامانج و بۆردومان کراون. دوای رووداوەکە دانیشتوانی ناوچەکە و هێزەکانی عێڕاق بۆ لیکۆڵینەوە و پشکنین چوونە شوێنی ڕووداوەکە.

ڕاگەیاندراوە، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان بەهۆی ئەو هێرشەوە بریندار بوون، کە ژمارەیەک منداڵیشیان لە ناودایە. بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

تاوەکو ئێستا لەبارەی ڕووداوەکە بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەر لە شەنگال ڕاگەیاندرای بڵاونەکردوەتەوە.

ژ.ت