دیسانەوە جودی و گابار قەدەغەکران

هەرێمەکانی چیاکانی گابار و جودی دیسانەوە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ وەک "هەرێمی ئاسایشی تایبەت" ڕاگەیەندرا و قەدەغەکران.

لە چیای گابار لەنێوان شەرناخ و ناوچەی باسای و هەرێمەکانی چیای جودی لەنێوان شەرناخ و ناوچەکانی سلۆپی و جەزیرە، دیسانەوە ١٥ ڕۆژ قەدەغەکران.

پارێزگاری تورک لە ڕاگەیاندراوێکدا دووپاتی کردەوە، هەرێمەکە لە ١٠ ی نیسانەوە تا ٢٤ ی نیسان وەک "هەرێمی ئاسایشی تایبەت" ڕاگەیەندراوە.

هەردوو هەرێمەکە ساڵانێکە لەژێر ناوی "ئۆپەراسیۆن و ئاسایشدا" قەدەغە دەکرێن.