'دژی گۆشەگیریی، ویستی تێکۆشانی یەکگرتوو هاتە ئاراوە'
کەسکین بایندر هاوسەرۆکی دەبەپە باسی لە گفتوگۆکەی ناو کۆمەڵگەی کرد دەربارەی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی،" ئەو ویستە بۆ تێکۆشانێکی یەکگرتوو لە دژی گۆشەگیری دروست بووە"
کەسکین بایندر هاوسەرۆکی دەبەپە باسی لە گفتوگۆکەی ناو کۆمەڵگەی کرد دەربارەی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی،" ئەو ویستە بۆ تێکۆشانێکی یەکگرتوو لە دژی گۆشەگیری دروست بووە"
گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە. هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە) کەسکین بایندر ، لەبارەی کاریگەری گۆشەگیریی سەر گەلی کورد و ئاستی سیاسی گۆشەگیری بۆ ANF قسەی کرد.
کەسکین بایندر ڕایگەیاند، کە کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی (کەجەدە)، پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و حزبەکەیان ماوەیەکی زۆرە شار و قەزا و ناحیەکانی کوردستان دەگەڕێن و کۆبوونەوە و گۆشەگیریان کردووەتە رۆژەڤ و وتی، کە ئەوان گفتوگۆ لەسەر ڕێگاکانی شکاندنی گۆشەگیری دەکەن کە ئەمە بەرنامەی سەرەکی ئەوانە.
'گۆشەگیری کارنامەی سەرەکی کاری ئێمەیە'
کەسکین بایندر بەبیری هێنایەوە، کە گەلی کورد بە ڕوونی هەڵوێستی خۆی و ویستی خۆی لەسەر پرسی گۆشەگیریی لە نەورۆزی ٢٠٢١ دەربڕیوە و وتی"گەلی کورد لە نەورۆزی ٢٠٢١دا نیشانی دا کە عەبدوڵا ئۆجالان تاکە ئەکتەرە لە پرسی کورددا. ئەمەش بەرپرسیارێتییەکی جدی خستوەتە سەر شانی بزووتنەوەی سیاسی کورد. کارنامەی سەرەکی کارەکانمان ئەم بابەتەیە و بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت، چونکە گەلی کورد گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قبوڵ ناکات. لە کۆبوونەوەکانی گەلدا پێش هەموو شتێک سیاسەتی کورد لە نێو گەلی کورددا ویستێکی دروست کردووە بۆ دروستکردنی تۆڕێکی تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری"
'ئاژاوە و کارەسات تورکیایان خنکاندووە'
کەسکین بایندر ڕایگەیاند، کە گۆشەگیریی تووندی سەر عەبدوڵا ئۆجالان هەمو کورد و هەمو تورک لە ڕووی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە بە قەیران خنکاندووە و وتی:"سەرچاوەی ئەو قەیرانە و ئاژاوە و کارەساتانەی ئێستا لە تورکیا هەیە گۆشەگیرکردنی بەڕێز ئۆجالانە. سەرچاوە و وزەی وڵات بە تەواوی بۆ شەڕ و توندوتیژی بەکاردێت. بەهۆی چارەسەرنەبوونی کێشەی کوردەوە. بۆیە پێویستە کۆمەڵگای تورکیاش لە بەرانبەر گۆشەگیریی سەر بەڕێز ئۆجالان بوەستێتەوە و ویستی چارەسەری پرسی کورد نیشان بدات. ئەمە ئەو ڕاستییەیە کە ئێمە لە ئەنجامی گفتوگۆی بەرفراواندا بەدەستمانهێناوە"
"تێکۆشانی یەکگرتوو"
کەسکین بایندر ڕایگەیاند، کە گەلی کورد و کۆمەڵگەی تورک چیتر ئەم دۆخەی ئێستا قبوڵ ناکەن و وتی"ئەمە لە نەورۆزی ٢٠٢١دا لە هەڵوێستی گەلی کورد دەبینرێت. لە تورکیاش هێزە دیموکراتییە جیاوازەکان لە سەر شەقامەکان بەرەنگاری سیاسەتەکانی دەسەڵات دەبنەوە. گرنگە کە ئەم هێڵە بەرخۆدێرانە یەکگرن، ئەمەش دەگاتە ئاستی ئەنجام لەبەرانبەر ئەو هێزەی هەوڵ دەدات بە کردەوەی فاشیستانە لەسەر پێی خۆی بمێنێتەوە، پێویستە ببینرێت و خەباتێکی یەکگرتووانە بکرێت. ئەمە یەکێک دەبێت لە پرسە سەرەکیەکان بۆ ئێمەی دەبەپە و کاری بۆ دەکەین."
ف.ق