فایزە فواد پشتیوانی لە کەمپینی 'دادپەروەری بۆ کوردان' دەکەم
فایزە فواد ئەندامی ئەنجومەنی باڵای زەردەشتیانی کورد، وەکو کەسایەتیەکی زەردەشتی پشتیوانی خۆی بۆ کەمپینی 'دادپەروەری بۆ کوردان' ڕاگەیاند.
فایزە فواد ئەندامی ئەنجومەنی باڵای زەردەشتیانی کورد، وەکو کەسایەتیەکی زەردەشتی پشتیوانی خۆی بۆ کەمپینی 'دادپەروەری بۆ کوردان' ڕاگەیاند.
کەمپەینی واژۆکۆکردنەوەی بۆ دەرخستنی پەکەکە لە 'لیستی تیرۆر'، لە کوردستان و وڵاتانی جیهان بەردەوامە، لەسەر بانگەوازی دەستپێشخەری ' دادپەروەری بۆ کوردان لە نێودەوڵەتیدا' لە ٣٠ وڵات، هەزار و سێ کەسایەتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کە ناسراون، لە کانونی یەکەمی ٢٠٢١ دا کەمپەینی ' پێویستە پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت'یان راگەیاند. ئەم کەمپینەش بەردوام و تەواوی کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو کامپینە ڕاگەیاند.
لەلای خۆیەوە فایزە فواد ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای زەردەشتیانی کورد لە ڕێگەی ئاژانسی هەواڵی فورات پشتیوانی خۆی وەکو کەسایەتییەکی دیاری کوردانی زەردەشتی بۆ کەمپینی 'دادپەروەری بۆ کوردان' ڕاگەیاند.
شەرمەزارییەکی گەورەیە بەڕووی جیهاندا
سەبارەت بە بەرژەوەندی دەوڵەتان لە دانانی ناوی پەکەکە لە لیستی بەناو تیرۆر، فایزە فواد ئەندامی ئەنجومەنی باڵای زەردەشتیانی کورد ووتی: "لەئیستادا لە سەرتاسەری جیهان کەمپینێکی گشتگیر هەیە بۆ کۆکردنەوەی پاڵپشتی بۆ دەرکردنی ناوی پەکەکە لەناو لیستی بەناو تیرۆر، خستنی ناوی هەر حزبێکی کوردی کە لەپێناو مافی گەلەکەی تێدەکۆشێت بۆناو لیستی بەناو تیرۆر شەرمەزاریەکی گەورەیە بەڕووی هەموو جیهاندا، ناتۆ تورکیا وەکو پۆلیسێک لەناوچەکەدا بەکاردەهێنێت و مافی ئەوەی دا بە تورکیا کە ناوی نوێنەری گەلی کورد کە پەکەکەیە لەئیستادا لەهەر چوارپارچەی کوردستان نوێنەراتی دەنگی گەلی کورد دەکات بخاتە لیستی بەناو تیرۆر".
'سنورێک بۆ ئەو گاڵتە جارییە دابنێن کە دژی کورد دەکرێت'
هەروەها ناوبراو ووتیشی: "لە هێزە کوردییەکان تەنها پەکەکە لە لیستی بەناو تیرۆر نیە، لەباشوری کوردستان حزبی دیکە هەیە کە لەو لیستەن و بەداخەوە تائیستا هیچ هەوڵێکیان نەداوە بۆ ڕاگەیاندنی کەمپینێک تا ناوی خۆیان لە لیستی بەناو تیرۆر دەربکەن، هیوادارم حزبە کوردییەکان کە خەباتیان کردووە و شەهیدیان داوە هەوڵبدەن سنورێک بۆ ئەم گاڵتە جارییەی بە کورد دەکرێت دابنێن".
'هێرشەکانی دەوڵەتی تورک تیرۆری دەوڵەتە '
هەروەها ئەو ژنە زەردەشتییە باسی لە تیرۆری دەوڵەت کرد و ووتی: " لەئیستادا لەجیهان پێوەری ناسراو هەیە بۆ تیرۆرزم دەتوانین بەراوردێک بکەین تا بزانین کێ تیرۆرستە و منداڵ و ژنانی کورد تیرۆر دەکات بە بۆردومانەکانی، ئەمرۆ پەکەکە لە قەندیلە بەڵام سوپای تورکیا بەبیانوی ئەوەی کە پەکەکە مەترسییە بۆسەر ئاسایشی تورکیا، هەندێک ناوچەی دوور لە سنورەکان بۆردومان دەکات و منداڵ و ژنان شەهید دەکات و بینیمان لە رۆژئاوای کوردستان چەندین ناوچەی داگیرکرد و گۆڕینی دیموگڕافیای تێدا ئەنجامدا، بەپی پێوەرە جیهانییەکان کە هەموو کارە دوژمنکارانەی تورکیا تیرۆری دەوڵەتە".
'هەموومان پشتیوانی پەکەکەین'
لە کۆتایدا فایزە فواد ئەندامی ئەنجومەنی باڵای زەردەشتیانی کورد، پاڵپشتی خۆی وەکو کەسایەتێکی زەردەشتی ڕاگەیاند بۆ دەرخستنی ناوی پەکەکە لە لیستی بەناو 'تیرۆر'، و ووتی: "زۆر گرنگە ئێمەی کورد کە هەوڵبدەین ناوی پەکەکە لە لیستی بەناو تیرۆر دەربخەین، چونکە پەکەکە حزبێکی گشتگیری گەورەیە و کار لەسەر دۆزی کورد دەکات لەپێناوی ئازادی گەلەکەی، هەموومان پشتیوانی دەرکردنی ناوی پەکەکە لە لیستی بەناو تیرۆر دەکەین و واژوومان کردووە بەردەام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ دەرخستنی ناوی پەکەکە لە لیستی بەناو تیرۆر".
هـ . ب