فڕۆکە جەنگیەکان هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بوردومان کرد

هەپەگە رایگەیاند، فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک، هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بوردومان کردووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە بارەی هێرشە ئاسمانیەکانی سوپای داگیرکەری تورک راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"سوپای داگیرکەری تورک هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بوردومان کرد. دەوڵەتی تورک لە میدیاکانیدا کە بۆ شەڕی تایبەت بەکاری دێنێت، رایدەگەیێنێت کە گەریلا شەهید بوون. ئەو لێدوان و هەواڵانەی لەم بارەیەوە بڵاو دەکرێنەوە دوورن لە راستیەوە. لەو هێرشانەدا هیچ گەریلایەک شەهید نەبووە.

وردەکاری هێرشە ئاسمانیەکان بەم شێوەیەیە:

٥ی کانونی یەکەم لە کاتژمێر ١٣:٣٠ خولەک فڕۆکە جەنگیەکان گەلی گای سەر بە دەڤەری مەیرۆکی هەرێمی گارەیان بوردومان کرد.

٥ی کانونی یەکەم لە کاتژمێر ١٣:١٥ خولەک تا ١٧:٣٠ خولەک فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەی زەندورای هەرێمی مەتینایان بوردومان کرد.

٦ی کانونی یەکەم لە کاتژمێر ١٣:٣٠ خولەک فڕۆکە جەنگیەکان دەوروبەری گوندی بێبابی سەر بە هەرێمی گارەیان بوردومان کرد.

٦ی کانونی یەکەم لە کاتژمێر ٢١:١٥ خولەک فرۆکە جەنگیەکان دەوروبەری گوندی بانکێی هەرێمی حەفتانینیان بوردومان کرد.

٧ی کانونی یەکەم لە کاتژمێرەکانی ١٣:٣٠- ١٤:٣٠ خولەک فڕۆکە جەنگیەکان دەوروبەری گوندی بەشیری و دەڤەری تەپەی هەرکیان لە هەرێمی مەتینا بوردومان کرد.

٧ی کانونی یەکەم لە کاتژمێر ١٤:٠٠ فڕۆکە جەنگیەکان دەوروبەری گوندی سیتەی سەر بە دەڤەری کورەژارۆی هەرێمی زاپیان بوردومان کرد.

٩ی کانونی یەکەم لە کاتژمێر ٢٣:٣٠ خولەک فڕۆکە جەنگیەکان بناری شاخی رەشیان بوردومان کرد.

٩ی کانوی یەکەم لە کاتژمێر ١٣:١٠ خولەک دەڤەری کانشکای سەر بە هەرێمی زاپ و لە کاتژمێر ١٤:١٥ خولەکیش دەڤەری سیدا بوردومان کران."

ز.ش