فڕۆکە جەنگیەکانی تورکی داگیرکەر ئامێدیان بۆردومان کرد

فڕۆکە جەنگیەکانى دەوڵەتى داگیرکەرى تورک، گوندى سگیرێی شارەدێى دێرەلوکى سەر بە شارۆچکەى ئامێدیان بۆردومان کرد.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆژنیوز، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٣٠، چەند جارێک فڕۆکە جەنگیەکانى دەوڵەتى داگیرکەرى تورک، گوندى سگیرێێ شارەدێى دێرەلوکى سەر بە شارۆچکەى ئامێدیان بۆردومان کردوە و تاوەکو ئێستاش زیانە ماددى و گیانیەکان ئاشکرا نەکراون.

دەوڵەتى داگیرکەرى تورک ناوچە سنوورییەکانى هەرێمى کوردستان بە بیانووى جیاجیا بۆردومان دەکات و هاوڵاتیان شەهید دەکات، زیانێکی زۆریشی بە ژینگە، دارستان و ڕەزو باخی ئەو ناوچانە گەیاندووە.

ف.ق