فڕۆکە جەنگییەکانی تورکی داگیرکەر سنووری پێنجوێنیان بۆردومانکرد

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەورووبەری شارۆچکەى پێنجوێنیان لە باشووری کوردستان بۆردومانکرد.

ئاژانسی هەواڵی رۆژ نیوز بڵاویکردووەتەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە کاتژمێر ٠٦:٣٠ بە کاتی ناوچەکە شوێنێکی نزیک شارۆچکەى پێنجوێنیان لە باشووری کوردستان بۆردومانکرد.

قائیمقامی پێنجوێن رایگەیاندووە، بۆردومانەکان زیانی مرۆییان نەبووە.

ژ.ت