فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک لە باتوفا لە ئۆتۆمبێلی گەشتیارانیاندا و ٢ گەشتیاریان کوشت

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەى نێوان گوندی بانکێ و بۆسەلێ لە ئۆتۆمبێلی گەشتیارانیان دا و لە ئەنجامدا ٢ گەشتیار گیانیان لە دەستدا. ئەو شوێنەى هێرشەکەى تیادا ئەنجامدراوە، ناوچەیەکی گەشتیارییە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەى نێوان گوندی بانکێ و بۆسەلێ ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیی هاووڵاتییانیان کردە ئامانج، کە ئۆتۆمبێل و گەشتیاری خەڵکی موسڵ بوون لە ناوچەى باتوفا.

بەپێی زانیاریی سەرچاوە خۆجێیەکان، لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەى دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا ئەحمەد شاکر تەمەن ٤٠ ساڵ و یوسف عومەر تەمەن ٢٦ ساڵ ژیانیان لە دەستداوە.

ئەو شوێنەى هێرشەکەى کراوەتەسەر شوێنێکی گەشتیارییە و زۆربەى کاتەکان گەشتیاران رووی تێدەکەن.

ئەوەی جێگای سەرنجە، کە راگەیاندنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)، کە رەوایی بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەدەن، هەواڵی درۆ و پێچەوانەى ئەو تاوان و دەستدرێژییەى دەوڵەتری تورکی داگیرکەر بڵاودەکەنەوە.

ژ.ت