بە دیمەن

فەرهاد پاوە گەریلای پژاک داوای خاوەنداری لە هەڵمەتی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان کرد

فەرهاد پاوە، گەریلای پژاک، ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆز کرد و داوای پشتیوانی لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" کرد.

فەرهاد پاوە گەریلای پارتی ژیانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (پژاک) بەبۆنەی ٧٥ ساڵەی لەدایک بوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ٢٠ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی پژاک لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد.

'بۆ گەلی کورد هێز ئیرادە و ئومێدێکی نوێیە'

گەریلای پژاک فەرهاد پاوە ٤ی نیسان ٧٥ ساڵەی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەروەها ٢٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (پژاک) سەرەتا لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گەلی کوردی هێژا، وڵاتپارێز و زیندانیانی ئازادی، شەهیدان و دایکانی شەهیدان پیرۆز کرد.

گەریلا فەرهاد پاوە وتی: "لە کەسایەتی شەهید و قارەمانە گەورەکانمان، ئاکیف، سمکۆ، ساریا، ڕێزان، سیروان، زیلان، فەرهاد، فەرزاد، و ئارین، ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو شەهیدانی شۆڕش پیرۆزبایی دەکەین". لەدایک بوونی ڕێبەر ئاپۆ هێز، ڕۆح و هیوایەکی نوێیە بۆ گەلی کورد لە هەر چوار بەشی کوردستان. به تایبەتی بۆ گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕێبەر ئاپۆ بە بیر و بیرۆکەکانی خۆی هۆشیارییەکی نوێ، کەسایەتییەکی نوێی خوڵقاندووە. لە کەسایەتی کورددا هۆشیاریی دیموکراتیک و ئازادی خوڵقاند. بە خوڵقاندنی ئەو جۆرە کەسایەتییە، لە بەرامبەر هەموو هێرشە داگیرکەرییەکان، ئینکار و سیاسەتی کۆمەڵکوژیی، تا ئەمڕۆ، درێژە بە و بەرخۆدان دەدات. ڕێبەر ئاپۆ لە بەرامبەر سیستەمی کوشتن، قڕکردن و تاڵانکردندا وەستایەوە. زۆر کەسی لە لێواری لەناوچوون ڕزگار کرد. گەلی کورد لە سایەی بیر و باوەڕ و خۆڕاگری ڕێبەر ئاپۆ گەیشتووەتە ئەم قۆناغە. بۆ هەمووان ڕوونە کە بووەتە قارەمانی ئازادی و دیموکراسی لە جیهاندا."

"ئەو تابلۆیەی دەسەڵاتداران دروستیان کرد بوو تێکی دا'

فەرهاد پاوە سەرنجی بۆ دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاکێشا و وتی: "ساڵانی ١٩٩٠ لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناتەبایی و ساردی پەرەی سەندبوو. ئاگری شۆڕش سەرکوت کرابوو. لە لایەک ڕژیمی داگیرکەر، دەسەڵاتدار و فاشیستی ئێران خەریکی پڕوپاگەندەی دژی تێکۆشانی ئازادیخوازی کورد بوو. گوتیان شتێک بەناو پرسی کورد بوونی نییە، لە قۆناغێکی وادا پارتی ژیانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (پژاک) بە بیر و باوەڕی، فکر و بە میتۆدێکی نوێیەوە سەریهەڵدا. تا ئەمڕۆش درێژە بە تێکۆشانی دەدات. دەتوانین باسی ئەو دەستکەوتە زۆر بەنرخ و پیرۆزانە بکەین کە بە هۆی پژاکەوە پەرەیان پێدراوە بکەین. بنیاتنانی کەسایەتییەکی ئازاد و زیندوو ڕاگرتنی هیوا و خواستی تێکۆشان بۆ ئازادی گەلی کورد سەرەتایەکی تازە بوو  بە مانای پارتی ژیانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بوو بە وەڵامی داگیرکەرانی ئێران، کە دەیانگوت کێشەی کورد بوونی نییە. بە تێکۆشانی خۆی ئەو مێزەی کە دەسەڵات دایاننا بوو شکستی پێهێنا. بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە نێو خەڵکی کوردان هیوا، ئیرادە و ڕۆحێکی نوێ پەرەی سەند و خۆی لەسەر بیرو بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆ بنیادنا و هەوڵیدا بە ڕێبازی ڕەخنەگرانە بەسەر ئاستەنگیەکاندا سەربکەوێت."

بانگەوازی بۆ خاوەنداریی لە هەڵمەتی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان کرا

فەرهاد پاوە لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "نابێت لەبیری بکەین هاوکات لەگەڵ پێشهاتەکان هێرشی داگیرکەران بۆ سەر کوردستان زیاتر بووە. بە شێواز و ڕێبازی نوێیان بەردەوامن لە سیاسەتی ئینکاری، لەناوبردن و کۆمەڵکوژیی. گەلەکەمان لە دوو ساڵی ڕابردوودا زیاتر ئاگاداری ڕووداوەکان بووەنەوە. لەم قۆناغەدا ئەوەی دەکەوێتە سەر شانی هەموو کوردێک، بەهێزکردنی تێکۆشان و بەرخۆدانە لە دژی عەقڵیەتی ئینکار، تاڵان و کۆمەڵکوژی ڕژیم.

گەریلا فەرهاد پاوە لە کۆتاییدا داوای لە هەموو لایەک کرد کە بە هێزەوە بەشداری لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بکەن.