فەرماندەی فیدایی بەرخۆدانی جیلۆی بچووک: باوەڕ دەیندار

لە نیشانەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس، فەرماندی فیدای بەرخۆدانی جیلۆی بچوک باوەڕ دەیندار بۆ هاوڕی و گەلی کوردیش بوو بە مەشخەڵی تێکۆشان.

باوەڕ دەیندار

لە شەوی ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١دا جارێکی تر دوژمن بەرەو چیاکانی زاگرۆس بەڕێکەوت. ئەو ئێوارەیە سوپاسی تورک بۆردومانێکی قورسی هەرێمی ئاڤاشینی کرد. بۆیە لەبەرامبەری ئەم بۆردومانانەدا گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەرخۆدانێکی مەزنیان دەستپێکرد. یەكێک لەو جێگایەنەی کە سوپای تورک دەیوست هێرشی بکاتە سەر گۆڕەپانی جیلۆی بچوکی هەرێمی زاپ بوو.

گەریلا باوەر دەیندار (ئومێد خان) فەرماندەی گۆڕەپانی جیلۆی بچوک بوو. پێشەنگایەتی هاوڕێکانی دەکرد لە گۆڕەپانەکەدا.

باوەر دەیندار لە ساڵی ١٩٩٤دا ناوچەی گمگمی موش لە ناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایک بووە. لەدایک بوونی باوەڕ بۆ بنمەڵەکەیان بوو بە نمونەی هیوا، بۆیە ناویان لێنا ئومێد. کاتێک ئومێد گەورەبوو بوو بە هیوای کوردستان. باوەڕ لە منداڵیدا بە چاندی کوردایەتی و بەهاکانی وڵاتپارێزییەوە گەورەبوو، بوو بە یەکێک لە منداڵی بەرخۆدەری گۆڕەپانەکان. وێڕای ئەوەی خوێندکارێکی سەرکەوتوبوو، بەڵام لەبەر ناکۆکی لەگەڵ سیستەمدا دوای ماوەیەک دەست لە خوێندن بەردەدا، بە هۆکاری هێرشەکانی سەر گەلی کورد، دەچێتە ناو کاری گەنجانەوە و دەستی بە تێکۆشانکرد.

باوەڕ کە بەشداری لە چالاکیە مەدەنیەکان و شەرمەزارکردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بوو، هەروەها بنەماڵەکەیشی چەندین جار بوو بە ئامانجی دوژمن. لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا بۆماوەی ٦ مانگ دەستگیر دەکرێت و لە زینداندا ئەشکەنجە دەدرێت. باوەڕ دوای ئەوەی لە زیندان بەردەبێت ئیدی دوای ئەوە بڕیاڕ دەدات کە چیبکات. لە کاتی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریدا کە لە هەرچوار پارچەکەی کوردستاندا بەڕێوەدەچوو، هێرشەکانی دوژمنی لە سەر گەل و گەنجان بینی. ئیدی لەو چرکەساتانەوە بڕیاڕ دەدات کاتی تۆڵەکردنەوەیە و بۆیە بە هیوا و توڕەیەکەی زۆرەوە دەڕواتە چیا ئازادەکانی کوردستان. بەم باوەڕەوە بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا دەکات و ناوی خۆی کرد بە باوەڕ.

چەندین جار لە مردن هەڵهات

باوەڕ کە عاشقی کوردستانی ئازاد بوو لە چیاکانی قەندیلەوە جارێکیتر بڵندبوونەوەی لە پەکەکەوە وەرگرت. میلیتانی پەکەکە مرۆڤانێکی بە باوەڕن. گەریلا باوەڕ یەك لە کادرە بەرخۆدەرە مەزنەکانی پەکەکە کەمال پیری کرد بە نمونەی پێشەنگی خۆی و پەڕیەوە بۆ گۆڕەپانەکانی زاگرۆس. لە ساڵی ٢٠١٩دا بوو بە فەرماندەی یەکینە و بەشداری لە چەندین چالاکی دژ بە دووژمن بوو. چەندین جار لە شەڕدا نزیک بوو شەهید ببێت. توڕەیی باوەڕ دەیندار سات بە سات بەرامبەر دوژمن زۆرتر دەبوو، بە هەڵوێست و بڕیارە بووێرەکانی بوو بە جێگەی خۆشەویستی هەڤاڵانی.

باوەڕ لە گۆڕەپانی جیلۆی بچوک هەم بۆ خۆی و هەم بۆ هاوڕێیانی شەڕی تونیلەکانی ئامادە دەکرد و چالاکیەکانی بەڕێکخستن دەکرد.

پێوەرەکانی فەرمانداری زۆر بە ڕوونی لە کارەکتەری شۆڕشگێڕی باوەڕدا دەردەکەوت. بوو بە فەرماندەیەکی نموونەیی گەریلایی سەردەمی نوێی سەرکەووتن. لە گۆڕەپانی جیلۆی بچوک لە تونێلەکانی شەڕدا زۆر بە لەسەرخۆی و دووربینەوە لە بەرامبەر دوژمن دەجەنگا و بە تەکتیکی نوێ دوژمنی تێکشکاند. لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر ئاڤاشین و زاپ بێدەنگ نەبوو. فەرماندە باوەڕ هەموو کاتێک بە تەکنیکە جەنگییە کاریگەرییەکانی دوژمنی تێکدەشکاند. باوەڕ بە رۆحێ فیدایی ئاپۆیانەو و بوێرییەکی مەزنەوە، پێشەنگایەتی لە چالاکی شەڕدەکرد و لە ناو ئەو چالاکیانەدا بە شێوەیەکی سەرکەوتوو ڕۆڵی خۆی ڕادەپەڕاند.

یەکێک لە نیشانەکانی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس فەرماندە باوەڕ بە قارەمانێتی خۆی لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی تێکشکاو لە ڕۆژی دەستپێکییەوە لە بەرەی پێشەوەی شەڕدابوو. لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١دا لە دامێنی شاخی شەهید سەرخۆبوون لە هەرێمی زاپ لە ڕیزەکانی پێشەوەی شەڕدا بەشداری چالاکی دژی داگیرکەران بوو. لەم شەڕەدا زۆر بەسەختی برینداربوو. دوای ئەوەی هاوڕێکانی فەرماندە باوەڕ بە بریندار دەبەنە جێگەیی پارێزراو، لە ٣ی ئایاری ٢٠٢١دا شەهید دەبێت و دەگات بە کاروانی شەهیدانی ڕزگاری کوردستان.