میهرالی یڵماز گەریلای هەپەگە لە ناوچەى بۆتان ئارمانج گۆشکار فەرماندەی یەژاستاری ناسیوە و رایگەیاند، ناسینی، بینینی، گوێگرتن لێی و باسکردن لەسەری بەهایەکی گەورەیە.
میهرالی یڵماز گەریلای هەپەگە لە باسکردنی لەبارەی یەکێک لە فەرماندەکانی یەژاستار بە ناوی ئارمانج گۆشکار وتی، "ساڵی ٢٠١٥ لە ناوچەى بۆتان بەرخودان دەستیپێکرد. لە کەسایەتیی ئارمانج گۆشکاردا یادی شەهیدانی ئەو قۆناغە دەکەمەوە. هەڤاڵ ئارمانج گۆشکار لە قۆناغی ٢٠١٥ دا و لە بەرخودانی ناوچەى بۆتان دا فەرماندەیەکی پێشەنگ بوو. لە کاتی قۆناغی فەرماندەیی بۆتاندا ئێمە یەکترمان ناسی. هەڵوێستە ژیانییەکانی کاریگەریی زۆریان لەسەر من دروستکرد. یەکێک لەو شەەهیدانە بوو، کە قۆناغی شەڕی شارەکانی لە ئەستۆ گرتبوو، لە فەلسەفەکەى تێدەگەیشت و ئیرادە و ورەی خۆی سەلماندبوو. لە گەشبوونی کەسایەتیی ژنی ئازاد دا خاوەن رۆڵ بوو. سروشتی بوو و وەها دەژیا. هۆشیاری و زانینەکانی خۆی بەش دەکرد. زانینگەى کولتوریی عەلەوێتی لە ژیانیدا دەبینرا. حەماسەتێکی گەورەی دەئافراند. لە کەسایەتیی ئارمانج گۆشکار دا هاوڕێیەتی مەعنەویی گەورە لەو قۆناغەدا بۆ هەموان لە گۆڕێدا بوو. ژیان لەگەڵی، بۆچوونەکانی، لێکدانەوەکانی، گوێگرتن لێی و شایەتیدان بۆ ئەوانە و باسکردنیان بەهایەکی گەورەیە.
تێکۆشانی ژنان بە هەڵوێستی ژیانیی خۆی درێژە پێدەدا. ئەو شێوازە ئەمنییەی ئەو دەیخستەڕوو و بۆ هاوبەشیکردنی شێوازەکەى و زانیارییەکانی بواری دەڕەخساند. هۆشیارییەکەی هەڵوێستە ئایدۆلۆژییەکانی گەش دەکرد و بە ئەزمونی شەڕ و ژیانی ئاوێتەى یەکتری دەکردن.
لە هەرەکۆڵ کامپێکی زستانەمان هەبوو، ١٠ رۆژ لەلای ئێمە وانەی وتەوە. باسی مێژووی ئازادیی ژنی دەکرد. دوای هەر وانەیەک بەبێ ئەوەى بێزار ببێت لەگەڵمان کۆدەبوویەوە و گوێی لێدەگرتین. ئەوە فەرماندەبوونی ئەوى نیشان دەدا. ئێمەش لەگەڵی بووین و بە بەردەوامی بە ئامێری بێتەل لەگەڵ هەڤاڵاندا دەدوا. ٢٠١٥ و کاتی بەرخودانی شارەکانی فەرماندەیی بەرخودانەکەى کرد، ئەزموونەکانی خۆی بە بەردەوامی دەگواستەوە و هەموو کات لەسەر بێتەلەکە ورەی دەبەخشییەوە. ئەوەشی لە شەڕ و بەرخودانی خۆیدا سەلماندبوو. بەپێی ئاستی سەربازیی گەشەکردووی و دۆخی هەڤاڵان بە بەردەوامی گۆڕانکاریی دەکرد و کاریگەریی دروست دەکرد. هەماهەنگیی لە بەرخودانی خۆبەڕێوەبەریی دەکرد. شەو و رۆژی خۆی تێر و پڕ بوو. بڕوای بەوە هەبوو، کە کۆتایی ئەو شەڕە سەرفیرازییە. کەس بە پێگەکەی نەدەگەیشتەوە. شەڕی قورسی ئاسمانی، کێشە و سەختی و شەهادەت بۆ ئەو نەدەبوونە لەمپەر. ئەو هەموو چالاکبوونەى ئەو و هەستانی بە رۆڵی گەورە، کاریگەریی زۆر گەورەی لەسەر من دروستکرد و دەبووە نمونە.
شەهید ئارمانج گۆشکار بە ورە و حەماسەتێکی گەورە ئەوەى فێری ئێمە کرد، کە دەبێت چۆن بەشداری لە شەڕدا بکەین، چۆن هەماهەنگی بکەین و شەڕ بکەین. فەرماندەیی چۆن گەش دەبێت، ئێمە لە کەسایەتیی ئەودا لێی تێگەییشتین".
ژ.ت