گێچەڵی سەربازە تورکەکە شەرمەزارکرا: دەوڵەت تاوانباری ڕفاند

لە شەرناخ گێچەڵی ئەفسەرە تورکەکە شەرمەزارکرا، نەورۆز ئویساڵ ڕایگەیاند پاش ئەوەی تاوانبار براوەتە نەخۆشخانە لەلایەن پۆلیسەوە ڕفێنراوە.

لە شەرناخ گێچەڵ شەرمەزارکرا

گێچەڵی دوێنیی ئەفسەرێکی تورک لە شەرناخ، بە ڕێپێوانێک شەرمەزارکرا. چەندین لایەن و ڕێکخراو و کەسێتی بەشداری ڕێپێوانەکە بوون. لە ڕێپێوانەکەدا پانکارتی "بڵێ بەسە بۆ چەوسانەوە و گێچەڵ" و درووشمی "بێدەنگ مەبن، نۆرەی ئێوەش دێت" بەرزکرایەوە.

ئەندامی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکای کرێکارانی جەماوەری (کەسک) موراد ئۆزبەی ڕایگەیاند هاوڵاتیان ژنەکەیان ڕزگار کردووە، بەگوێرەی زانیارییەکان تاوانبار بریندار بووە، گوتی: "ئەم ڕووداوە، بەرئەنجامی سیاسەتی سزانەدانە، پێشتر بینیومانە کاتێک تاوانبار بەرپرس و هێزی ئەمنی بن، لێپرسینەوەیەکی کاریگەر و دادپەروەر ناکرێت... ئەم جۆرە سیاسەتەش بۆتە چەکێک دژی دژی مافی ژنان و مناڵان".

ئۆزبەی ڕایگەیاند پارێزگار ویستویەتی لەڕێگەی ڕاگەیاندراوەکەیەوە تاوانبار بپارێزێت، گوتی: "پارێزگار لەبری باسکردن لە لێپرسینەوەی دادپەروەری و ئیداری بەرامبەر تاوانبار، گوتی ئەو ٤ کەسەی دەستوەردانیان کردووە دەستبەسەرکراون، بەم ڕاگەیاندراوە تاوانباری پاراست و ڕاگەیاندراوێکی لایەنگرانەی داوە. ئەمەش گومان زیاد دەکات سەبارەت بەوەی لێپرسینەوەیەکی کاریگەر دەست پێ نەکرێت و تاوانبار سزا نەدرێت. بێگومان بەوردی بەدواداچوون ڕووداوەکە دەکەین".

پەرلەمانتاری دەم پارتی نەورۆز ئویساڵ ئاسڵان ڕایگەیاند تاوانبار لەلایەن پۆلیسەوە ڕفێنراوە و پارێزراوە، هێزە ئەمنییەکان بەنیازن مادەی هۆشبەر و سیخوڕێتی لەنێو گەلدا بڵاوبکەنەوە، چەندین ڕووداوی هاوشێوە ڕوویانداوە، گوتی: "دوێنێ هەمان شت لە شەقامەکانمان ڕوویدا، هەردەم گەلی شەرناخ دژی ئەم ڕووداوانە ناڕەزایەتی خۆی پیشان دەدات. تاوانبار پاش ڕووداوەکە وەک بریندار نیشاندراوە، دەمودەست براوەتە نەخۆشخانە و لەوێوە ڕفێنراوە".

ڕاگەیاندراوەکە بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بێدەنگ مەبن، نۆرەی ئێوەش دێت" کۆتایی هات.