گەل لە شارەوانییەکانی کوردستان ئێشکگری دەگرن

دژی زەوتکردنی شارەوانی جولەمێرگ، گەل و ئەندامانی دەم پارتی چالاکی ئێشکگریان دەست پێ کرد. گەل بە درووشمی "فشار ناتوانێت ئێمە بوەستێنێت" لەبەردەم شارەوانییەکان ئێشکگری دەگرن.

دژی دانانی قەیوم لە شارەوانی جولەمێرگ، پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لەبەردەم شارەوانییەکان چالاکی ئێشکگری دەست پێ کرد.

ئامەد

لەبەردەم بینای شارەوانی شاری مەزنی ئامەد و ڕێزان و پەیاس و شاری نوێ و سور و بسمیل چالاکی ئێشکگری دەستی پێ کرد. هاوسەرۆکانی شارەوانی و بەڕێوەبەرانی دەم پارتی و دەبەپە بەشداربوون. پۆلیس لە پەیاس ویستیان ڕێگە لە درووشمی گەل بگرن، جەماوەر بە چەپڵە و هەلهەلە ناڕەزایەتیان بەرامبەر پۆلیس دەربڕی.

سێرت

لە بینای شارەوانی سێرت پانکارتی "شارەوانی ئێمەن، ڕێگە بە دەستبەسەرداگرتن نادەین" هەڵواسرا. هاوسەرۆکانی شارەوانی سێرت سۆفیا ئالاگاش و محەمەد قەیسی، پەرلەمانتار سەباحەت ئەردۆگان ساریتاش و گەل، دەستیان بە چالاکی ئێشکگری کرد. لە شارەوانییەکانی مسریج و زیارەش چالاکی ئێشکگری دەستی پێ کرد.

ئێلح

دەیان کەس لە ئێلح لەبەردەم بینای شارەوانییەکان کۆبوونەوە، گەل بە درووشمی "فشار ناتوانێت ئێمە بوەستێنێت" ئێشکگری دەگرن.