گەنجانی باشوری کوردستان ٤ی نیسانیان پیرۆز کرد
لە شارۆچکەی چەمچەماڵ، گەنجانی باشوری کوردستان، بەمەبەستی پیرۆزکردنی ٤ی نیسان زنجیرەیەک چالاکییان ئەنجامدا و ٤ی نیسانیانیان پیرۆزکرد.
لە شارۆچکەی چەمچەماڵ، گەنجانی باشوری کوردستان، بەمەبەستی پیرۆزکردنی ٤ی نیسان زنجیرەیەک چالاکییان ئەنجامدا و ٤ی نیسانیانیان پیرۆزکرد.
کاروچالاکیەکانی پیرۆزکردنی ٤ی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شارۆچکەکەی چەمچەماڵ.
دوێنێ هەینی، لە شارۆچکەی چەمچەماڵ سەربە پارێزگای سلێمانی بە مەبەستی پیرۆزکردنی رۆژی ٤ی نیسان "جەژنی ژیانەوە" کە دەکاتە رۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گەنجانی باشوری کوردستان زنجیرەیەک چالاکییان ئەنجامدا کە تێیدا، نەمام چێندرا، وەک سیمبۆڵی ڕۆژبوونی پیرۆز، هەروەها لە چێوەی چالاکیەکەدا تەماشای بەڵگە فیلمی 'داستانی پەکەکە' کرا.دواتر لە سیمینارێکیان لەبارەی گرنگی ئەم ڕۆژە و هەڵمەتی ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد ڕێبەر ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ دۆزی کورد، پێشکەش کرد.
جێگای باسە لە میانەی چالاکییەکەدا، گەنجان ڕایانگەیاند کە وەکو گەنجانی باشوری کوردستان خاوەنداری لە ڕێبەر ئۆجالان دەکەن و ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکەن و بەردەوام دەبن لە تێکۆشان بۆ بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان.