گەنجانی کۆبانێ: بۆ پشتگیری لە گەریلاکانمان لە گۆڕەپانەکان دەبین

بۆ پشتگیریکردن لە بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی گەنجانی کۆبانێ وتیان، " پشتگیری لە بەرخۆدانی گەریلا دەکەین و دەڵێین، بە هەموو شێوەیەک بۆ گەریلا چالاکی دەکەین."

لە چیاکانی کوردستان بەرخۆدان و تێکۆشانی گەریلا لە بەرانبەر هێرشی داگیرکەری تورک بەردەوامە. گەنجانی کۆبانێ پشتگیری خۆیان بۆ گەریلاکانی ئازادی کوردستان دەربڕی و رایانگەیاند، بۆ پشتگیری لە گەریلا لە گۆڕەپانەکان دەبن.

گەنجێک بە ناوی سلاڤا مستەفا رایگەیاند کە دوژمن لە بەرانبەر بەرخۆدانی گەریلا هەموو کاتێک شکست دەهێنێت و وتی، " لە چیاکانی کوردستان لە بەرانبەر داگیرکەری دەوڵەتی تورک بەرخۆدانی گەریلا بەردەوامە. گەریلا سەردەکەوێت. ئێمە لە هەمانکاتدا خیانەتی ماڵی بارزانی شەرمەزار دەکەین. هەرچیەکمان لەدەست بێت درێغی ناکەین و بۆ گەریلا لە گۆڕەپانەکان دەبین. فاشیزمی تورک لەناودەبەین."

سیمانا رەشۆ کە گەنجێکی کۆبانێیە وتی، " ئێمە لە چادری چالاکیەکانەوە پشتگیری لە گەریلا دەکەین و دەزانین گەریلا سەردەکەوێت. ئامادەین بۆ گەریلا گیانمان بەخت بکەین. خیانەتی ماڵی بارزانی شەرمەزار دەکەین. وەک گەنج ئامادەین لەبەرانبەر هێرشەکان بە هەموو شێوەیەک پشتگیری لە گەریلا بکەین."

کۆچەر عەلی مستەفاش رایگەیاند کە ئەرکی سەرشانیان جێبەجێ دەکەین و وتی، " تا ئازادی کوردستان مسۆگەر نەبێت، دەست لە تێکۆشان بەرنادەن و پشتگیری لە گەریلاکانی ئازادی کوردستان دەکەین."

ف.ق