گەنجانی لەیلاخ بەبۆنەی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد و دامەزراندنی پژاکەوە چالاکیان ئەنجامدا

گەنجانی کۆمیتەی شەهید زەردەشت لەیلاخ بەبۆنەی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دامەزراندنی پژاکەوە چالاکیان ئەنجامدا، لە ڕاگەیاندراوەکەیان گوتیان: "لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ، لەدایکبوونی گەلانی ستەملێکراو".

گەنجانی ئاپۆیی، کۆمیتەی شەهید زەردەشت لەیلاخ لە ڕاگەیاندراوەکەیاندا سەرەڕای ئاماژەکردن بە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ناونیشانی هاوارێک بۆ ئازادی گەلی کورد و ڕزگاربوون لە کۆمەڵکوژی و داگیرکاری، دووپاتیان کردەوە لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لەدایکبوونەوەی هەموو گەلانی ستەمدیدەیە.

گەنجانی ئاپۆیی دەربارەی گرنگی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ژنان و جڤاک بەگشتی، دووپاتی دەکەنەوە لەدایکبوونی وی، مزگێنییەک بووە بۆ ئازادی ژنان و پیاوان و جڤاک.

هەروەها ئاماژەکراوە بە ٢٥ هەمین ساڵیادی بەدیلگرتنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هیوادەخوازن ساڵی ٢٧٢٤ ی کوردی ببێتە ساڵی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

هەروەها ساڵڕۆژی دامەزراندنی پژاک پیرۆزکراوە و گەنجان بەبۆنەی ئەم دوو بۆنەیەوە نزیکەی ٢٠ نەمامیان چاند.