گەنجانی مخموور: ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلانی جیهانیش ڕێبەرە

گەنجانی کەمپی پەنابەرانی مەخموور، ڕایدەگەیەنن فکر و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان لە کوردستان و جیهان بڵاو بووتەوەو وتیان: "بە سایەی ڕێبەر ئاپۆ گەلی کورد، کولتوور و ناسنامەی خۆی بەدەست هێنایەوە."

گەلی کورد لەدایکبوونی ڕێبەر ئۆجالان وەک ژیانەوەی خۆی پیناسە دەکات. چونکە لەگەڵ لەدایک بوونی عەبدوڵا ئۆجالان، کورد خۆی ناسیەوە و بۆیە بە ساڵانە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە ئەم ڕۆژە پێرۆز دەکەن. سەبارەت بە٤ی نیسان، لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گەنجانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی (مەخموور) لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیان کرد و داوایان لە گەلی کورد و گەلانی جیهان کرد کە ئەمساڵ بکەنە ساڵی ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان.

'فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لە کوردستان و جیهاندا بڵاو بووەتەوە'

زیرین نێروهی یەکێک لە گەنجانی مەخموور قسەی کرد و ٤ی نیسانی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و تەواوی گەلی ئازادیخوازی کورد پیرۆز کرد و وتی: پێش ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ دەرکەوێ، کوردستان لە دۆخێکی چوار پارچەیی دا بوو گوشار و چەوساندنەوە لەسەر گەلی کورد بەڕێوە دەچوو. بە هاتنی ڕێبەرایەتی گەلی کورد لە جیهاندا ناسرایەوە. ڕێبەر ئاپۆ بە فەلسەفە و ئایدۆلۆژی خۆی تێکۆشانێکی بێوێنەی بۆ ئازادی کورد و کوردستان لەدژی دەسەڵاتداران دەستپێکرد. ڕێبەر ئاپۆ نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بەڵکوو بۆ گەلانی جیهان بووەتە ڕێبەرێک.

بەسایەی ڕێبەر ئاپۆ گەلی کورد بە کەلتوور و نەتەوەکەی ئاشنا بوویەوە

گەنجێکی دیکە بەناوی سەرکان بیلەن، لەدایکبوونی ڕێبەر ئۆجالانی لە گەلی کورد پیرۆز کرد و وتی: "بەرلەوەی

رێبەر ئاپۆ سەرهەڵبدات گەلی کورد لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە لە کورد بوون، کەلتوور و زمانی خۆی دوور خرابوویەوە، دەیانویست بەزمانی داگیرکەران بژیت، بەڵام بە دەرکەوتنی ڕێبەر ئاپۆ گەلی کورد دیسان وەرگەڕایەوە سەر ڕاستی پێشووی کوردبوونی خۆی.