بە دیمەن

گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان لە خورماتوو ٤ی نیسانیان پیرۆز کرد

لە شارۆچکەی خورماتوو، کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان لە چالاکییەکەدا ٤ی نیسانیان پیرۆز کرد.

چالاکییەکانی ٤ ی نیسان

لە شارۆچکەی خورماتوو کە دەکەوێتە باشوری شاری کەرکوکی باشوری کوردستان، کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان بەردەوامن لە چالاکییەکانیان بەبۆنەی رۆژی ٤ی نیسان "جەژنی ژیانەوە" کە دەکاتە رۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان.

 لە نوێترین چالاکییەکانیاندا ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڵگە فیلمێک لەسەر ژیاننامەی ڕێبەری گەلی کورد ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان نمایش کرا و سەرەتای چالاکییەکەش بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، هەروەها لە میانەی چالاکییەکەدا باس لە گرنگی ئەم ڕۆژە و هەڵمەتی ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد کرا.

جێگای باسە گەنجان ڕایانگەیاند کە وەکو گەنجانی وڵاتپارێز و گەنجانی باشوری کوردستان خاوەنداری لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن و ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکەن و بەردەوام دەبن لە تێکۆشان بۆ بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.