گرووپی مارسیلیا ئێشکگری ئازادییان وەرگرت
چالاکی ئێشکگری ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ لە ستراستبۆرگ بەردەوامە، لە هەفتەیی ٦٦٦ی چالاکییەکەدا گرووپی هونەرمەندانی مارسیلیا ئێشکگری ئەم هەفتەیان وەرگرت.
چالاکی ئێشکگری ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ لە ستراستبۆرگ بەردەوامە، لە هەفتەیی ٦٦٦ی چالاکییەکەدا گرووپی هونەرمەندانی مارسیلیا ئێشکگری ئەم هەفتەیان وەرگرت.
چالاکی ئێشکگری ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە لە پێش ئەنجوومەنی ئەورووپا لە ستراسبۆرگی فەرەنسا دەستیپێکردووە و تا ئێستا بەردەوامە. چالاکییەکە گەیشتە هەفتەیی ٦٦٦، نۆرە وەرگرتنی ئەم هەفتەیە لە لایەن گرووپی مارسیلیاوە بەڕێوەدەبرێت کە بریتین لە کۆمەڵێک هونەرمەند؛ سەیدۆ گمگیم، سەفا تاهتاچی و فرات جۆشان.
لەسەر ناوی گرووپەکە سەیدۆ گمگیم قسەیکرد و نەورۆزی لە ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان پیرۆز کرد و ئاماژەی بەوەدا تا مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە چالاکییەکان بەردەوام دەبن. گمگیم سەرنجی خستەسەر ئەو پرۆسەیەیی کە ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە و گوتی:"ئەم پرۆسەیە پرۆسەی پێکهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە. بۆیە پێویستە وەک گەلی کورد زۆر بە باشی خوێندنەوەی بۆ بکەین و لێی تێبگەین."