گەریلا بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیدا
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لەدژی سەربازانی داگیرکەری تورک لە هەرێمی ئاڤاشین بە چەکی قورس چالاکیان ئەنجامدا.
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لەدژی سەربازانی داگیرکەری تورک لە هەرێمی ئاڤاشین بە چەکی قورس چالاکیان ئەنجامدا.
ناوەندی راگەیاندن و جاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری هەڵۆکانی زاگرۆسدا:
٢٧ی ئاب کاتژمێر ١٩:٢٥ لە گۆڕەپانی وەرخەلێی ئاڤاشین، ٣٠ی ئاب کاتژمێر ١٩:١٠ لە گۆڕەپانی تابوری عەرەبان، هێزەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا. لە هەردوو چالاکیەکەدا ئامانجەکان پێکران و چالاکیەکان بە سەرکەوتویی ئەنجامدرا.
لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە وەرخەلێی ئاڤاشین:
٣٠ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ١٠:٠٠ و ٢٢:٠٠ گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ ٢ جار بە تەقەمەنی و ٧ جار بە گازی ژەهراوی بۆردومان کرا. ٣١ی ئاب کاتژمێر ٠٩:٠٠ گۆڕەپانی وەرخەلێ بە گازی ژەهراوی بۆردومان کرا.
جموجوڵی درۆنەکان و فڕۆکەکانی چاودێری لەسەر ئاسمانی هەرێمەکانی بەرخۆدان بەردەوامە.
٣٠ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ٠١:٠٠ و ٠١:٣٠ و ٣٠ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ٠٩:٠٠ و ٠٩:٣٠ گۆڕەپانی چەمجۆی هەرێمی زاپ بە ئۆبۆس لەلایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە تۆپبارانکران.
٣٠ی ئاب کاتژمێر ١٣:٠٠ تاوەک نیوەی شەو گوندەکانی ئێدنێ، بێناڤێ، کێستێ، هرورێ و گردی شەهید چیا و قەڵای قومری سەر بە ناحیەی کانی ماسێی ئامێدی لە بارەگاکانی سەر سنورەوە تۆپبارانکران. بەهۆی تۆپبارانی سوپای داگیرکەری تورک، ئاگرە لە ناچەکە کەوتەوە."
ف.ق