گەریلا دوای چالاکی جموجووڵی سوپای تورکی تۆمار کرد

ئەو گەریلایانەی پاش چەندین چالاکی لە هەرێمی ئاڤاشین بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە، دوای چالاکیەکان جموجووڵی سوپای تورکیان تۆمار کرد.

چالاکی گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار لە ناوچەی ئاڤاشین هەموو ڕۆژێک بە شێواز و تاکتیکی نوێ دژی سوپای تورکیای داگیرکەر بەردەوامە.  لە لایەکەوە ئەو گەریلایانەی لە تونێلەکاندا شەڕ دەکەن ڕێگە بە سەربازانی تورکیا نادەن، لەلایەکی دیکەوە تیمەکانی گەریلای تۆمارکردن کە لە ناوچەکە جێگیر بوون هەموو ڕۆژێک چالاکی دژی سوپای تورک ئەنجام دەدەن. ئەو گەریلایانەی دوای چەندین چالاکی بە سەرکەوتوویی دەگەڕێنەوە، دوای ئەنجامدانی چالاکیەکان جموجووڵی سوپای تورکیان بە کامێرا تۆمار دەکەن.

هێزەکانی گەریلا لە ڕۆژی ١٨ی تەمووزی ٢٠٢١دا دوای چالاکیەکەی وەرخەلێ لەدژی سوپای داگیرکەری تورک، دیمەنەکانیان تۆمار کرد.

دوای یەکەم تەقە، سەربازەکان کەرەستەی جەنگی و سەنگەرەکانیان بەجێدەهێڵن و هەڵهاتن. گەریلاکان سەربازەکانیان گەمارۆدا و لەو چالاکییەدا ٥ سەربازی داگیرکەری تورکیان کوشت. لە درێژەی چالاکیەکەدا، سەربازانی تورک کە ناتوانن بەرپەەرچی گەریلاکان بدەنەوە، داوای هاوکاری لە بارەگایەکی سنوور دەکەن و پاشان ناوچەکە بە ئۆبۆس و هاوەن تۆپباران دەکرێت.

لە کاتی تۆپبارانی ئۆبووس و هاوەندا، گەریلاکان لە کاتێکدا کە تۆپباران نزیکە، بە خوێنساردی و بوێری دیمەنەکان تۆمار دەکەن و لە دیمەنەکەدا دوو گەریلا قسە دەکەن و دەڵێن، "سوپای داگیرکەری تورک، لە ترساندا هەرێمی بانیستا بە ئۆبوس و هاوەن تۆپباران دەکات. سەربازەکان کە زۆر ترساون نازانن چی بکەن. بارەگاکانی سنووری بۆئەوەی مۆڕاڵی سەربازەکان خۆش بکەن، ناوچەکە تۆپباران دەکەن.  هەڤاڵانمان چەند خولەکێک پێش ئێستا کارێکی پڕۆفیشناڵیان کرد و بە هێمنی گەڕانەوە شوێنی خۆیان. ئێستا سەربازانی تورک بەو شێوەیە هێرش دەکەن بۆ سوتاندنی دارستانەکان، بەڵام وەک دەبینرێت ئەوان هیچ ئەنجامێک بەدەست ناهێنن."

ف.ق